كۆمپانی به‌شداری یۆرۆی 2016 ناكات
راهێنه‌ری به‌لجیكا لیستی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راگه‌یاند
مارك فیلمۆتسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كه له 24 یاریزان پێك دێت بۆ یۆرۆی 2016 ئاشكرا كرد و له لیسته‌كه‌دا ناوی ڤێنسنت كۆمپانی سه‌ركرده‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی به‌دی ناكرێت.
شه‌ممه‌ی رابردوو دووپاتكرایه‌وه كۆمپانی ناتوانێت له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕوپا به‌شداری بكات، به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چوارگۆشه‌ی زێرینی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تووشی بوو.
دیارترین یاریزانه‌كانی به‌لجیكا بۆ یۆرۆ بریتین له ئێدین هازاردی یاریزانی چێڵسی و كیڤن دی برۆینی ناوه‌راستكاری سیتیزن و كریستیان بێنتیكی یاریزانی لیڤه‌رپووله.