هازارد: دەمەوێت تاوەکو شەش ساڵی دیکە بەردەوام بم

ئێدین هازارد
ئێدین هازارد

 

K24-هەولێر

ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دەیەوێت تاوەکو تەمەنی 36 ساڵی لە یاریی کردن بەردەوام بێت.

یاریزانە بەلجیکیەکەی شایانەکان بە ماڵپەرت جیهانی گۆڵی گوتووە '' تەمەنم تەنها 30 ساڵە و ئەگەر توانای جەستەییم رێگەم پێ بدات، ئەو دەمەوێت بۆ ماوەی پێنج بۆ شەش ساڵی دیکەش بەردەوام بم، ئەو کات بیر لەوە دەکەمەوە واز لە یاریی کردن بێنم، هەرچەندە گرنگی بەوە نادەم لە کوێ یاریی بکەم، ئەوەی بۆ من گرنگە، تەنها ئەو یارییانەیە کە لە پێشمە ''.

هازارد لە کاتێکدا ئەو قسانەی کردووە، لەو کاتەی پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کردووە، بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی تەنها بەشداری 35 یاریی کردووە.