به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر چاره‌نووسی رادان گاسانینی دیاریكرد
یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رادان گاسانینی راهێنه‌ری كرواتی، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌ها قادری یاریده‌ده‌ر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی وه‌رگرت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 شووباتی 2020، له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی نامه‌ی ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی رادان گاسانین.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا سووپاسی رادان گاسانین ده‌كات و دوورخرانه‌وه‌ی دۆجی باكۆڤیچی راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی و كاوه ئیبراهیمی راهێنه‌ری گۆڵپارێزهكانیشی راگه‌یاند.
رادان گاسانین له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له كۆی 18 یاری ته‌نیا 4 یاری بۆ یانه‌ی هه‌ولێر برده‌وه، 7 به‌رامبه‌ربوون و 7 شكستی تۆمار كرد، دوایین شكستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعات كاره‌با بوو كه له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه بوو.