هایپه‌رلووپ.. ئامرازی نوێی گه‌شتكردن
به وێنه و ڤیدیۆ بیبینه.. له‌ماوه‌ی ته‌نها 1.1 چركه، خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 186.6 كیلۆمتر له یه‌ك كاتژمێر
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونه‌كانی ته‌كنیكی نوێی گه‌شت، له رێگه‌ی بۆڕی (هایپه‌رلووپ)، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه نوێیه، پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه، هاوكات تێچووی گه‌شتكردن كه‌متر ده‌كات و به وزه‌یه‌كی پاكیش كار ده‌كات و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رجه‌م ئامرازه‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه زیاتره.
ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه له رێگه‌ی گواستنه‌وه به‌ناو بۆڕییه‌كی خاڵیكراو له هه‌وا، به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌گوازرێته‌وه، كه نزیكه‌ی 1200 كلیۆمه‌تر ده‌بێت له یه‌ك كاتژمێردا.
پێشبینیش ده‌كرێت له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو، یا كه‌متریش، ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه له چوارچێوه‌ی تیۆر و تاقیكردنه‌وه ده‌ربچێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ر مێژووی گواستنه‌وه‌دا بهێنێت.
رۆژی چوارشه‌ممه، كۆمپانیای "هایپه‌رلووپ وه‌ن"ی ئه‌مه‌ریكی، یه‌كه‌م نمایشی گشتی خۆی ده‌ستپێكرد، له یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌شدا، ده‌ركه‌وت، ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه، له‌ماوه‌ی ته‌نها 1.1 چركه، خێراییه‌كه‌ی گه‌یشته 186.6 كیلۆمتر له یه‌ك كاتژمێر.
ئیلۆن ماسك، زانای بواری فیزیایی و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكانی "سپێسكس" بۆ دروستكردنی مووشه‌كی ئاسمانی و "تێسلا مۆتۆرز"ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبیڵی كاره‌بایی و خاوه‌نی بیرۆكه‌كه گوتی: "تێچووی دامه‌زراندنی هێلی ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه، 10 هێنده‌ی هێلی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاساییه".
رۆب لۆید، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "هایپه‌رلووپ وه‌ن" گوتی: "پێشبینی ده‌كه‌م له ساڵی 2019دا، ئه‌و ئامێره بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل به‌كاربهێنرێت و له 2021یشدا، بخرێته خزمه‌ت گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ".
زانایان و گه‌شه‌پێده‌رانی بیرۆكه‌كه، پێشبینی ده‌كه‌ن، ئیماراتی عه‌ره‌بی، ببێته یه‌كێك له‌و سێ وڵاته‌ی كه یه‌كه‌مجار "هایپه‌رلووپ" بۆ گواستنه‌وه به‌كارده‌هێنن، به‌و پێیه‌ش ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك بیه‌وێت له ئه‌بوزه‌بی بچێته دوبه‌ی، به چه‌ند خووله‌كێك ده‌گاته شوێنی خۆی.
.jpeg)
.jpg)
.png)
.jpg)
.png)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)