نرخی نەوت بەرزبووەوە
بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کرد
K24- هەولێر:
بەهۆی گەشبینییەکان بۆ زیاتر بوونی خواست لەسەر نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 11 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 61 دۆلار و 20 سەنت؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بۆ 58 دۆلار و 28 سەنت بەرزبووەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ، نرخی نەوت، بەرزترین ئاستی لە ماوەی 18 مانگی رابردوو تۆمار کرد و بۆ 61 دۆلار و چوار سەنت بەرزبووەوە.
ئاداری رابردوو، بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی نەوت بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی. ئەمەش زیانی زۆری لەو وڵاتانەدا کە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.
Reuters