مه‌سرور بارزانی: ئەو بەڕێزانەی لە بەغدا پۆستیان هەیە ده‌زانن نرخ و سەنگی ئەوان لە کوردستانەوە دێت
K24 – ھەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا باسی لە دۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كرد و له باره‌ی چاكسازییه‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه و هه‌نگاوی گه‌وره‌مان ناوه. گوتیشی: سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خه‌ینه‌وه و به گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و ده‌روازه سنوورییه‌كاندا ده‌چینه‌وه و خه‌رجی حكومه‌ت رێكخراوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش گوتی: ده‌بیستین هه‌ندێك لە برادەران داوای رادەستکردنەوەی هەموو مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن، پێموایە ئه‌م داوایه ئەسڵەن خاڵێکی دەستووری نییە، چونکە لە دەستووردا مافەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراون، كه بە چ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو مەلەفە بکرێت، ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئەوەمان قبوڵ نییە، کە مافە دەستوورییەکانی هەرێم بەو شێوەیە پێشێل بکرێن، بەتایبەتی لەو حاڵەتەدا.
ده‌قی گوته‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
دەمەوێت قسە له‌سه‌ر دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی بكه‌م. یه‌كێكیان پرسی بودجەی حکومەتی فیدراڵی و هەروەها بودجەی هەرێمه، دووه‌میشیان، بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمە و له‌و رووه‌وه هه‌نگاوه‌كانمان بەکوێ گەیشتوون.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه و به‌غدا، هه‌موولایه‌ك ده‌زانن، ئەمە چەندینجارە شاندی ئێمە سەردانی بەغدا دەکات بۆ گەیشتن بە تێگەیشتنێکی هاوبه‌ش لەسەر پڕۆژه‌ی بودجەی عێراق و پشكی هه‌رێم له‌و بودجه‌یه‌دا. ئێمە دەزانین عێراق بە بارێکی ناهەمواری ئابووریدا تێدەپەڕێت. داوامانکردووە له بودجه‌دا خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به گشتیی سوودمەند بن.
داواکارییەکانی ئێمە ئەوەیه، بودجه لەسەر بنەمای دەستوور بێت، شەفاف بێت، و شایستە داراییەکانی هەموولایەک لەبەرچاو بگیرێت. لایەنێک لەسەر لایەنێکیدیكه ئەوە نەکاتە دەستکەوت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومه‌تدا باسمانکرد، چەندین پێشنیاز بۆ دیاریكردنی پشكی هه‌رێم هەبووە. یەکێک لەوانه رێککەوتنی هه‌ولێر و به‌غدا، بكرێته بنه‌ما، به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌رێم 250 هەزار بەرمیل نه‌وت راده‌ست ده‌كات، یاخود ئەقیامی نەوت بەو رێژەیە، لەگەڵ نیوەی ئەو داهاتە فیدراڵییانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دێن، ئەمانە رادەست بکرێن بەرامبەر بەو شایستە داراییانەی به‌غدا بۆ هەرێمی دابین بکات.
كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا مووچه نییه
کێشەی ئێمە تەنیا مووچە نییە، شایستە داراییەکانی ئیمە تەنیا مووچە نین، زۆر بابەتی دیکە هەیە، بەداخەوە وەکو پێویست باسیان لێ ناکرێت. له‌وانه: خەرجییە سیادییەکان، وەبەرهێنان، پرسی خانەنشینیی، پێشمەرگە. زۆر لەو شایستە داراییانەی کە بودجه دابینیكردوون، پێویستە بەشی هەرێمی تێدا بێت. کەواتە تەنیا بابەتی مووچە نییە.
کێشەی دیکەشمان هەن: هێشتا ماددەی 140ی ده‌ستوور جێبەجێ نەکراوە، بابەتی پێشمەرگە هەیە کە تاوەکو ئێستا جیبەجێ نەکراوە، پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، کەواتە ئێمە تاکو ئێستاش دەمانەوێت ئەمانە وەکو پاکێجێک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ئەنجامێک. چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه یارمەتیی هەموو لایەک دەدات. بەڵام ئێستا کە پرسی بودجە لەئارادایە، پێویسته بڵێم، ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت داکۆکیی لەسەر بکات، ئەو رێککەوتنەیە، لەگه‌ڵ حکومەتی بەغدا واژوومان كردووه، یاخود ناوەڕۆکی ئەو رێككه‌وتنه بەشێوەیەکی دادپه‌روه‌رانه دابڕێژرێتەوە. ده‌بیستین هه‌ندێك لە برادەران داوای رادەستکردنەوەی هەموو مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن، پێموایە ئه‌م داوایه ئەسڵەن خاڵێکی دەستووری نییە، چونکە لە دەستووردا مافەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراون، كه بە چ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو مەلەفە بکرێت، ئێمە بەهیچ شێوەیەک ئەوەمان قبوڵ نییە، کە مافە دەستوورییەکانی هەرێم بەو شێوەیە پێشێل بکرێن، بەتایبەتی لەو حاڵەتەدا.
پێشنیازی دیکەش هەن، نامەوێت بچمە ناو وردەکارییەکان، چونکە شاندێکی تایبەتمان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ به‌غدا هه‌یه، ئەو خاڵە بۆ ئەوان بەجێدەهێڵین، تا ئێستا شتەکان هەموویان تەواو نەبوون، هێشتا گفتوگۆیان له باره‌وه ده‌كرێت، لەگەڵ لیژنەی دارایی نوێنه‌ران، لایەنە سیاسییەکان و خودی حکومەت زۆر قسەکراوە و چاوەڕێی ئەوەین بتوانین بگەینە ئەنجامێک کە لەبەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.
لەبەرئەوە وردەکارییەکانی ئەو بابەتە بۆ شاندی دانوستانکاری خۆمان بەجێدەهێڵین، کە بچنە ناو وردەکارییەکان، بەڵام وەکو پرەنسیپ، ویستم دووپاتیبكه‌مه‌وه، ئێمە داکۆکی لەسەر ئەو رێککەوتنە دەکەین، کە لە نێوان حکومەتی هەولێر و بەغدا پێشتر ئەنجامدراوە و هیوادارین لایەنە سیاسییەکان پشتیوانمان بن بۆ ئەم بابەتە.
كێشه‌ی ده‌ستوورییه‌كان
هەروەک باسم کرد، تەنیا بودجە نییە، کێشەی سیاسی و دەستووریش زۆرن، هیوادارین ئەمە لەبەرچاوبگیرێت، چونکە ئەو خاڵانەی باسمکردن، ئاسانکاری دەکات بۆ رێککەوتنێکی سەرتاسەری لە نێوان هەولێر و بەغدا، به جێبەجێکردنی ماددەی 140 و کۆتاییهێنان بەو گرفتانەی لەو سنوورانەدا هه‌ن، ئێمە، پێمانوایە هەنگاویکی زۆر جددی دەبێت لە یەکترنزیککردنه‌وه‌ی لایەنەکان.
دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو لایەنە کوردستانییانە بکەم کە پشتیوان بوون بۆ داکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و گومانیشم لەوەدا نییە ئەو بەڕێزانەی لە بەغدا پۆستیان هەیە، لە گەورەترین پۆستەوە بۆ ئەو پۆستانەی لە بەغدا ئێستا بەدەست ئەو بەڕێزانەوەیە، دڵنیام ئەوانیش دەزانن، نرخ و سەنگی ئەوان لە کوردستانەوە دێت، کوردستان بە هەیبەت بێت و بە سەنگ بێت، سەنگی ئەوان زیاتر دەبێت، خوانەخواستە تێکچوونی ئەو قەوارەیە بەهیچ شێوەیەک واناکات ئەو نرخ و سەنگەی ئەوان هەیانە بۆیان بمێنێتەوە، هیوادارم بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی قەوارە و مافە دەستوورییەکانی هەرێم لەم یاسایە و هەنگاوەکانی دیکەی داهاتووشدا.
کەشوهەوای هەڵبژاردن لەپێشە
بەداخەوە دەزانین کەشوهەوایەکی هەڵبژاردن لەپێشە، كه بەشێوەیەکی نەرێنی، کاریگەریی کردووەتە سەر گفتوگۆکان، ئەمە جێی داخە، چونکە چاوەڕێی ئەوە بووین، کە لایەنە سیاسییە عێراقییەکان زیاتر ململانێی یەکتر بکەن، کە کامیان زیاتر پشتیوانی هەرێمی کوردستان بێت بۆ ئەوەی دەنگێکی زیاتری هاووڵاتییانی عێراقی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بۆخۆی دەستەبەر بکات، به‌ڵام بەداخەوە دەبیستین هەندێک لایەن به دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت دەنگی زیاتر بەدەست بهێنن. ئەمە مەسجێکی مەترسیدار و ناڕاستە. نابێت بەهیچ شێوەیەک کار له‌سه‌ر ئه‌مه بکرێت. بەپێچەوانەوە ئێمە پێمانوایە ئاشتەوایی گشتی، پێکەوەژیان، رێزگرتن لە دەستوور و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، دەبێت بنەمایەک بێت بۆ گەیشتن بەو دەستکەوتانەی دەمانەوێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەدەستبێت.
داوا دەکەم لایەنە سیاسییەکان بیرێکی جددی لەوە بکەنەوە، بەهێزبوونی هەرێم یان هەر بەشێکی دیکەی عێراق، بەهێزبوونی هەموو عێراقە و نابێت بە جیاوازی سەیری هەرێمی کوردستان بکرێت.
پرۆسه‌ی چاكسازی
چاکسازی پڕۆژەیەکی درێژخایەنە و بە رۆژێک یان مانگێک هەموو هەنگاوانە نایەنە دی، بەڵام ئەو شتانەی تاكو ئێستا کراون، دەمەوێت ئاماژە بە هەندێکیان بدەم، بۆ نموونە هەندێک جار بە هەڵە باسی ئەوە دەکرێت گوایە باج لەم کابینەیەدا لەسەر خەڵک سەپێنراوە، کە وا نییە. باج پێشتر بە یاسا رێکخراوە، بەڵام وەکو پێویست جێبەجێ نەکراوه، یان وەرگرتنەوە و رێکخستنەوەی باج وەکو پێویست جێبەجێنەکراوە، له ماوه‌ی رابردوودا توانیمان سیستمی باج رێکبخه‌ینه‌وه بۆ نموونە توانیومانە: هەم داهاتی ناوخۆیی لە وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكان و گەورە باجدەران، زیاد بکەین، ته‌نانه‌ت ژمارەی ئەو کۆمپانیایانە لە 240 بۆ 600 کۆمپانیا بەرزکراونەتەوە و زۆربەی باجەکان لە کۆمپانیاکانەوە وەرگیراوە، واتە خەڵکی هەژار بەهیچ شێوەیەک باجی لەسەر زیاد نەکراوە. ئەو داهاتەی هاتووە زیاتر لەو کەس و كۆمپانیایانه بووه، کە سوودمەندبوون لە ئاسانکارییەکانی حکومەتی هەرێم لە رابردوودا. ئێمە بڕیارمان داوە لێخۆشبوونی باج بۆ هیچ لایەنێک نەمێنێت، هەر کەسێک بێت، سەر بە هەر لایەنیک بێت، لە هەر پۆست و پلەیەک بێت، هەموو کەسێک لە بەردەم یاسا یەکسانە و پێویستە ئەرکی خۆی بەرامبەر حکومەت و وڵاتەکەی و هاووڵاتیانی دیکە جێبەجێ بکات بە بەشداربوون لە پێدانی باج.
بەدیجیتاڵکردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان
له باره‌ی بەدیجیتاڵکردن و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ مانگی سێ، هیوادارین 500 هەزار هاووڵاتی بتوانن، ناسنامەی دیجیتاڵییان بۆ تەواو ببێت، ئەمە دەبێتە ژێرخانێکی خزمەتکاریی دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتیان ئەوە زیاتریش دەبێت بۆ ماوه‌ی داهاتوو.
سەبارەت بە مووچەدان بەشێوەی ئەلیکترۆنی کە لە بەشی دووی بایۆمەتری وەکو بەرنامە هاتووە، ئەویش خەریکە بەرەو تەواوبوون دەچێت و لە خزمەتی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیدا دەبێت.
ئێستا بۆمان دیارە، خەرجییەکانی حکومەت چین، چاودێرییەکی خێراتر و باشتر و پوختتری حکومەت لەسەر هەموو خەرجییەکان هەیە. ئەو شتانەی حکومەتی هەرێم دەیەوێت دابینی بکات، بە چ شێوەیەک دابینی دەکات بۆمان روونه.
سەنتەری داتای هەرێم بۆ مانگی چوار خەریکە بەرەو تەواوبوون دەچێت، ئەمەش تائێستا کارێکی زۆری بۆ کراوە. یارمەتیدەر دەبێت بۆ ناونووسکردنی هاووڵاتییان و گەیاندنی خزمەت پێیان لە رووی دیجیتاڵییەوە و لە زۆر رووەوە هاوکار دەبێت بۆ ئەو خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییانە وەکو مۆڵەتی ئۆتۆمبێل، یان شۆفێری، سمارت کارد، مانه‌وه و نیشته‌جێبوون.. هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە.
خاڵه سنوورییه‌كان
سەبارەت بە خاڵە سنوورییەکان، دوو بابەت هه‌ن، یەکێکیان ئەو کۆمپانیایانەن، بەشێوەیەکی فەرمی لە خاڵە سنوورییەکان کاردەکەن، بەڵام حکومەت هه‌وڵیداوه لایەنێکی پسپۆڕی بیانی بێت یارمەتیی ئێمە بدات بەشێوەیەکی پسپۆڕی چۆن ئێمە رێکخستنەوەی خاڵە سنوورییەکانی خۆمان بكه‌ین، ئەمەش یەکێکیان پێداچوونەوە بەو کۆنتراکتانە بووە، کە لە خاڵە سنوورییەکان چەندین کۆمپانیا هەن، کاردەکەن، لەوێ حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە دەکات و کردوویەتیشی لەسەر ئەوەی هه‌ندێك لەوانە لەوانەیە پێویست نەبن، ئەوانە لاده‌برێن ئەوانەی دیکەش کە کۆنتراکتەکانیان لە بەرژەوەندیی حکومەتی هەرێمدا نەبووە، پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت. لە بەرژەوەندیی هەرێم کۆنتراکتەکان رێکخراونەتەوه. ئەمە بەشێکی گرنگی چاکسازییە. بەشێکی دیکەیان ئەو قاچاخچێتییەیە، کە بەداخەوە لە دەرەوەی ئیداراتی حکومەتی هەرێم دەکرێت. بۆ ئەمە ئێمە بڕیاری پێوستمان داوە. هێشتا چاوەڕێین ئەو بڕیارانە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی بتوانین رێگری لەو قاچاغچێتییەش بکەین.
سێ سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێم
داهاتی هەرێمی کوردستان سێ جۆره، بەشێکی لە حکومەتی فیدراڵییەوە دێت، دووه‌می داهاتی نەوتییە و سێیه‌میان داهاتی نانەوتییە، ئه‌مه‌شیان دوو بەشە، بەشێکی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتە، بەشەکەی دیکە زیادکردنی داهاتی ناوخۆیە. لەو رووەوە هەوڵی زۆرمان داوە تا بتوانین ئەو داهاتە زیاد بکەین. فرۆشتنی نەوتیش، بەستراوەتەوە بە نرخی نەوته‌وه. سه‌باره‌ت به بودجەی حکومەتی فیدراڵیش، دەسەڵاتی بەغدا پابەندنەبووە بە پێدانی ئەو شایستە داراییانەی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیانبووە. لە ساڵی 2019 و 2020ـیش و ئەو بەشەی شایستەی خەڵکی ئێرە بووە بۆی نەنێردراوە.
سەرەڕای بوونی کۆرۆنا و ئه‌و گرفتە ئابوورییانەی کە ناوچەکە رووبەڕووی بووەوە، ئەگەر حکومەتی فیدراڵی بەشە بودجەی هەرێمی ناردبا، لەگەڵ ئەو چاکسازییانەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی، کێرڤی بووژانەوەی ئابووری لە هەرێم سەرەڕای ئه‌و گرفتانە بەرەو سەرەوە دەچوو، بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆری شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغداوە نه‌نێردران، ئەو داهاته‌ی هەبووە زۆربەی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو بۆشاییه بوو، کە حکومەتی بەغدا نەیتوانی ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە هەرێم جێبەجێ بکات.
سیسته‌می ئۆنلان
هەوڵمانداوە سیستەمی ئۆنلاین بۆ بودجەی حکومەت جێگیر بکەین. ئەویش بەرچاوڕوونیی زۆر بە حکومەت و هەموو وەزارەتەکان دەدات، چۆن بتوانن سوود لەو سیستەمە وەربگرن. بەرنامەی دیكه‌ش هەیە، وردەکاریی زۆری تێدایە. هیوادارم ئەوەش بێتەدی و جێبەجێبکرێت، ئەویش بۆ پرۆسەی خێراکردنی مامەڵەکان و نەهێشتنی رۆتین بەکاردێت.
هەوڵی ئەوە دراوە پارێزگارەکان ببه‌سترێنه‌وه به وەزارەتی داراییه‌وه. راستەوخۆ بتوانن داوای هەموو دۆسییه داراییه‌كان لە رێگەی ئۆنلاینەوە له وەزارەتی دارایی بکەن، ئەمەش رێگرنابێت لە چاودێریکردن و ئاگادارکردنەوەی هەموو وەزارەتە په‌یوه‌ندیداره‌كان بە بابەتەکە، هەموویان بەو سیستەمە دەتوانن ئاگاداری کارەکان بن، بەڵام ئەم سیستەمە پرۆسه‌ی داواكاری و جێبه‌جێكردنیان خێراتر ده‌کات.
بەشێکی دیكه‌ی هەوڵی ئیمە ئەوەیە، دەرفەتی زیاتر بە کۆمپانیا بچووکەکان بدرێت، تا لەو پڕۆژانه‌ی حکومەت پاره‌داریان ده‌كات سوودمه‌ند بن. چونکە پێمانوایە تاوەکو کۆمپانیای بچووک و نوێ بێن، هەلیکار بۆ خەڵکێکی دیكه‌ش دروستدەبێت، لە بەرنامەی ئێمه‌یه گرنگی بەو بابەتە بدەین و هەلیکار لە کەرتی تایبەت فراوان بکرێت، تاوەکو فشاری دامەزراندن لەسەر حکومەت کەمبکرێتەوە.
بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان
بۆ بودجەی هەرێم هەنگاوی زۆر باش نراوە. هیوادارین بۆ مانگی سێ ئەو بودجە پێشنیازکراوە، ئامادەبکرێت تاوەکو بینێرین بۆ پەرلەمان دواتر لە پەرلەمانیش هیوادارین بە ماوەیەکی زوو بڕیاری پێویستی لەسەر بدەن.
سەبارەت بە گومرگ، هیچ لێخۆشبوونێکی گومرگی نامێنت بۆ هیچ کەسێک بە ئیجتیهادی شەخسی، جگە لەو پڕۆژانەی حکومەتی هەرێم خۆی رێگە دەدات، بۆ هاوردەکردنی ئەو ماددانەی پێویستن بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی حکومەت بە پێویستیان دەزانێت، لەگەڵ ئەمەشدا زیادکردنی تەعریفە لەسەر ئەو ماددانەی زیان بە بەرهەمی ناوخۆیی و جووتیاران ده‌گه‌یه‌نێت. ئەم رێکخستنەوەی گومرگییە بابەتێکی دیکە بوو لە چاکسازی کە توانیومانە دەستکەوتی باشیش لەو رووەوە بەدەستبهێنین. مانای ئەوەیە: ناهێڵین بەهیچ جۆرێک هیچ کۆمپانیایەک بەناوی پڕۆژەیەک مەوادی زیاتر یان بە کوالێتیی خراپتر داخڵ بکات، بەو رێژەیە بەو جۆرەی پێشتر ره‌زامه‌ندی لەسەر کراوە مۆڵەتی پێدەدرێت، ئەویش تەنیا بەوانەی پێشوەخت مۆڵەتی حکومەتیان هەیە بۆ مەبەستی دیاریکراو، ئەگەرنا لێخۆشبوونی گومرگی بەهیچ شێوەیەک بە هیچ لایەنێک نادرێت.
وه‌زیری نوێی سامانه سرووشتییه‌كان
سەبارەت بە نەوت، وەزیرێکی نوێمان هەیە و دەتوانێت کاری باش بکات. لە دوو تەوەرەوە کارمان لەسەر ئەوە کردووە لەوێش بتوانین دەستکەوتی باشتر بەدەستبهێنین، یەکێکیان بابه‌تی کڕیارەکانی نەوتە، کە پێشتر قەرز یان پارەی پێشوەختەیان بە حکومەتی هەرێم داوە لەکاتی بڕینی بودجە لە ساڵی 2014 تاوەکو 2017، حکومەتی هەرێم بەداخەوە هیچ بودجەیەکی لە حکومەتی فیدراڵییەوە وەرنەدەگرت، لەبەرئەوە پێویست بوو پارەی پێشوەختە لەو کۆمپانیایە وەربگرن، کە ئەمە بووەتە ئەرکێک بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە، یان چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵیان، هه‌وڵیشمانداوه، گفتوگۆ لەگەڵ ئەو کڕیارانە بکرێت بۆ ئەوەی ئەو نرخەی کە جیاوازە لەگەڵ ئەو نرخەی بەشێوەیەکی ئاسایی دەکڕێت، ئەو بۆشاییه تۆزیک کەمبکرێتەوە، هەرچەندە ژمارەکان وەکو پێویست باسنەکراون، چونکە، زۆرجار دەبیستین دەڵێن "حکومەتی هەرێم، 10 دۆلار 11 دۆلار کەمتر لە نرخی سۆمۆ دەفرۆشێت"من ئەمەم بیستووە، کە بەهیچ شێوەیەک راست نییە، نرخی برێنت لەگەڵ نرخی سۆمۆ جیاوازە، سۆمۆ خۆی کەمتر لە نرخی برێنت دەفرۆشێت، چونکە ئەمە بەستراوەتەوە بە جۆری نەوتی عێراق، بەتایبەتی ئەو نەوتەی لە هەرێم و کەرکووکدا بە بۆری نەوتی هه‌رێم تێپەڕ دەبێت، ئەمە هەموو یەک کوالێتییە، بەڵام ئەوەی سۆمۆ دەیفرۆشێت، دیسان کەمترە لە نرخی برێنت بە سێ یان چوار دۆلار، نرخی نەوت لەگەڵ ئەوەی سۆمۆ دەیفرۆشێت، جیاوازییەکی هەیە، هەندێکی بەهۆی ئەوەیە هەناردەی نەوت لە هەرێم تاوەکو بەندەری جیهان، هەمووی لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمە، بەو 100 هەزار بەرمیلەی حکومەتی عێراقیش بە رێگەی بۆرییە نەوتییەکاندا دەینێرێت؛ به‌غدا تا ئێستا هیچ پارەی گواستنەوەی ئەو نەوتەی نەداوەو هەمووی کەوتووەتە سەر هەرێم، گلەییش دەکەن کە بەهای نەوتەکە زیاترە، ئەمەش بەشێکی ترە لە بابەتی گفتوگۆکانمان لەگەڵ به‌غدا، کەواتە بەشێکی ئەو جیاوازییە نەوتییە لەسەر گواستنه‌وه‌ی نەوتەکەیە، به‌غدا بەداخەوە بەرپرسیارێتی گواستنەوەی نەوتی نەک هەرێم هی ئەوەی خۆیشی نەکردووە.
كۆمپانیاکانی نه‌وت و غاز، كه لە هەرێمی کوردستان ئیش دەکەن، پێشتر تەنیا 30 کۆمپانیایان لە هەرێم تۆمارکرابوون، بەو ریفۆرمەی ئەنجامدراوە، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 130 كۆمپانیا، كه پێشتر كاریان كردووه و تۆمار نه‌كراون. هەوڵمانداوە ئەو کۆمپانیایانە هەموویان تۆماربکرێن و پابەند دەبن بە پێدانی باج بە حکومەتی هەرێم.
پرسیاری رۆژنامەنووسان:
- هێمن سابیر لە کوردستان تیڤی: ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیە مەلەفی نەوت رادەستی بەغدا بکات؟ ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەنە رێککەوتن لەسەر پرسی بودجە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەڵتەرناتیڤی چییە؟ دەتوانێت 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکات؟
* مەسرور بارزانی: ئیمە گوتوومانە، بابەتی رادەستکردنی نەوت لەگەڵ شایستە داراییەکانی هەرێم و مافە دەستوورییەکانی هەرێم بەیەکەوە بەستراوەتەوە، ئێمە ئامادە نین مەلەفی نەوت رادەستی بەغدا بکەین، چونکە ئەمە وازهێنانە لە مافێکی دەستووری، کەواتە ئەوەی داوای رادەستکردنی مەلەفەکە دەکات، داوا دەکات کە حکومەت یان خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی واز لە مافێکی دەستووریی خۆیان بهێنن، کە ئەمە ناکرێت بچینە ژێرباری و جائیز نییە و داواش دەکەین ئەوانەی کە ئەو داوایەش دەکەن، باوەڕ بکە زۆر نین، چونکە زۆربەی لایەنە سیاسییەکان لە واقیعی وەزعەکە تێدەگەن، تێشدەگەن هەر ئیتیفاقێک لەنێوان بەغدا و هەولێر بکرێت، دەبێت دوو خاڵ رەچاو بکات: یەکێک ئەوەیە دەبێت دەستووری بیت، دوو دەبێت قابیلی جێبەجێکردن بێت، کەواتە هەر پێشنیازێکی دیکە جێبەجێ نەکرێت سوودی نییە، لەبەرئەوە ئێمە دیسان دەڵێم داکۆکی لەسەر ئەو رێککەوتنە دەکەین، کە لە بەینی بەغدا و هەولێر کراوە لەسەر چۆنییەتی مامەڵە کردن لەسەر ئەو مەلەفە.
بەشی دووەمی پرسیارەکەش، من، باسمکرد، سێ جۆرە داهاتمان هەیە، ئەوەی لە حکومەتی فیدراڵییەوە دێت، داهاتی نەوتی و نانەوتییش، ئەگەر حکومەتی فیدراڵی بڕیار لەسەر ئەوە بدات، کە هیوادارین وانەبێت، بەڵام هیچ بڕە بودجەیەک و مووچەیەک و شایستە داراییەک چیدی نەنێرێت هەروەکو ساڵانی رابردووی لێدێتەوە، کە بەداخەوە لە بڕی داهاتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی کەمدەکات، بەڵام ئێمە ئامادەکاریی ئەوەشمان کردووە، بتوانین لەوانەیە بەو شێوەیەی جاران نەبێت، بەڵام وردە وردە بتوانین ناوماڵی خۆمان لە رێکبخەینەوە و بتوانین بەشێوەیەکی بەردەوام مووچەکان دابینبکەین، بەڵام رێژەی مووچە، بەداخەوە وەکو خۆشتان بینیوتانە لە ماوەی رابردوو هیچ کاتێک نەمانتوانیوە لەبەر نەبوونی بودجەی پێویست بەو رێژەیەی مووچەکان دیاریکراون بدەین، ئیتر ئەمە دەمێنێتەوە سەر ئەوەی گفتوگۆکان بەکوێ دەگەن، بەڵام لەهەر حاڵەتێکدا بێت، ئێمە دەتوانین خۆمانی پێ بژیەنین، بەڵام لە ئاستی تمووحی ئیمەدا نییە، ئیمە زۆر زۆر، تموحمان زیاترە نەک تەنیا لە دابینکردنی مووچە بەڵکو لە بووژانەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە شوێنێکی پێشکەوتووی ئابووری لە ناوچەکەشدا.
- بەسام عەبدولئەحەد، بەڕێوەبەری نووسینگه‌ی هەولێری کەناڵی عێراقی: ئەگەر بەشی هەولێر پەسەند نەکرا، چارەسەرەکان و بەدیلەکان چین کە کاریان لەسەر دەکەن، ئایا پەنابردنتان بۆ چارەسەری نێودەوڵەتی بەشێکە لەو چارەسەرییانە؟
* مەسرور بارزانی: هیوادارم نەگاتە ئەو ئاستە، هێشتا ئێمە نا‌ئومێد نەبووین لەوە بگەینە چارەسەرێکی گونجاو بۆ هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەڵام ئەگەر بە هەر بیانوویەک بێت بیانەوێت چارەسەری نادەستووری بەسەر هەرێمی کوردستان فەرز بکەن، ئێمە ناتوانین بچینە ژێر ئەو بارە و ئەوەی پێمان بکرێت بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خەڵکی کوردستان و بەڕێوەبردنی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەو توانایەی لەبەردەستمانە، بەو شێوەیە بەردەوام دەبین، بەڵام هەموو هەوڵێکیش دەدەین لەگەڵ بەغدا بگەینە رێککەوتن و ئێستا ئەم گفتوگۆیانە لە ئارادان، لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ یەکتر قسە دەکەن لە پەرلەمان ئەو جۆرە گفتوگۆیانە بەردەوامن و ئێمەش خۆمان لەگەڵ حکومەتی بەغدا و دەسەڵاتی بەغدا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک و هیوادارین وای لینەیەت ببێتە قەتیعە، کە لەوکاتەدا نەک هەرێمی کوردستان بەتەنیا بەڵکو عێراقیش بەگشتی زەرەرمەند دبەێت.
- عەمار نەجمەدین، لە کوردستان24ـەوە: ئێستا قسە لەسەر بابەتی لامەرکەزیی ئیداری و دارایی دەکرێت بۆ پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان، ئەوەی تێبینی دەکرێت ئەو بابەتە زیاتر لەگەڵ چوونی شاند بۆ بەغدا باس دەکرێت، تێبینی ئێوە لەسەر ئەو بابەتە چییە؟ بۆچوونی حکومەت لەسەر لامەرکەزیی ئیداریی و دارایی پارێزگاکان چییە؟
* مەسرور بارزانی: ئیمە لە حکومەت خۆمان پرۆژەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات و لامەرکەزیی ئیداریمان هەیە، لەلایەکەوە دەمانەوێت ئێمە داهاتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی زیادبکەین، ئەمەش هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوه بەبێ جیاوازی، هەروەها گەیاندنی خزمەتە بە هەموو ئەو پارێزگایانە. بەشێک لەو هەڵمەتەی بەئەلیکترۆنیکردن و ئۆنلاینکردن بۆ نەهێشتنی رۆتین و لەیەکترنزیکكردنی هەموو لایەنەکانە بەیەکەوە، کەواتە ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی حکومەت، بەڵام پرۆژەی تر لە دەرەوەی حکومەت قابیلی قبوڵ نییە، چونکە ئەمە پرۆژەیەکی هاوبەشە، ئێمە کاتی خۆی لە پەرلەمان هەموو ئەو لایەنە سیاسییانەی بەشدارن لە حکومەت بەیەکەوە پرۆژەیەکیان داناوە و ئێمە لەسەر ئەوە بەردەوام دەبین بۆ جیبەجێکردنی، بەڵام ئەو بەڕێزانەی کە باسی لامەرکەزی زیاتر لە پێویست دەکەن. بە حەقیقەت تۆزیک جێی سەرسوڕمانە، چونکە لەلایەکەوە دەیانەوێت بە هەموو شێوەیەک لە هەولێر دەسەڵاتەکان جیابکرێنەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەن هەموو دەسەڵاتەکان بدەنە بەغدا، کەواتە لێرەدا سیاسەتێکی ناڕوون هەیە، چۆن لێرە داوای لامەرکەزییەت دەکرێت، بەڵام لەولاوە داوای مەرکەزییەتی حکومەتی فیدراڵی دەکرێت! ئەمە خۆی پرسیارێکە و هیوادارم خەڵک خۆی ئەو پرسیارە بکات و وەڵامەکەی وەربگرێت، ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی سەیری هەموو پارێزگاکان وەکو یەک دەکەین، بەهیچ شێوەیەک لامەرکەزییەت تەنیا بۆ پارێزگایەک نییە و بۆ هەموو پارێزگاکانە، بەو شێوەیە دەبێت کە لە پرۆژەی حکومەتدا هاتووە و بەردەوامیش دەبین بۆ شۆڕکردنەوەی هەموو ئەو دەسەڵاتانە بە حکومەتە خۆجێییەکان.
- عه‌بدولعه‌زیز عه‌زاوی، له كه‌ناڵی شه‌رقییه نیوز: باسی ئه‌وه كراوه، كێشه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ته‌نیا له باره‌ی نه‌وت نییه، به‌ڵكو پێدانی پاره‌ی كۆمپانیاكا‌نیشه، ئایا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه؟ پێتانوایه هه‌ندێك لایه‌ن له حكومه‌ت یان له په‌رله‌مان هه‌بن به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رێككه‌وتن درووست بكه‌ن؟
* مەسرور بارزانی: هه‌ندێك لایه‌ن بۆچوونی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، هه‌ندێك لایه‌ن زیاتر له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنن، هه‌ندێك لایه‌نیش هه‌ن له‌گه‌ڵ رێككه‌وتن نین، به‌ڵام سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت و كۆنترۆڵكردنی كێڵگه‌كانی نه‌وت، ئه‌مه ئه‌سڵه‌ن چاره‌سه‌رێكی ده‌ستووری نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات؛ له چاره‌سه‌ر ناگه‌ڕێت، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین، واز له هیچ مافێكی ده‌ستووری خۆمان بهێنین، له ده‌ستووردا چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردنی كێڵگه‌ی نه‌وت له‌پێش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و دوای نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریش رێكخراوه، ئه‌مه له مادده‌كانی ده‌ستووردا هاتووه و مافی هه‌رێمی كوردستان تێیدا دیاریكراوه، ئێمه داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌و لایه‌نانه‌ی زیاتر مه‌به‌ستیانه له به‌غدا رێككه‌وتن بكرێت، زیاتر باڵاده‌ست بن و زیاتر ده‌ستیان بڕوات.
- سه‌نگه‌ر عه‌بدولره‌حمان، له تۆڕی میدیایی رووداو: قاچاغچییه‌تی له ده‌روازه سنوورییه‌كان تا ئێستا هه‌یه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ درووست بكرێت، بۆ رێگریكردن له قاچاغچییه‌تی، كاری ئه‌و لیژنه‌یه به‌كوێ گه‌یشتووه، هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بووه، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی نه‌بووه، به راشكاوی پێمان بڵێ كێ رێگره له نه‌هێشتنی قاچاغچییه‌تی؟
* مەسرور بارزانی: به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بووه، باسی ئه‌ومان كردووه، ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌یه به‌كوێ گه‌یشتووه، ئاماده‌ییان له زۆربه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان هه‌یه، كه پێشوازی بكه‌ن له رێگریكردن له قاچاغچییه‌تی و هاوكاریكردنی ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له هه‌موو شوێنێك وه‌كو یه‌ك نییه، بۆیه ئێمه‌ش قسه‌مان له‌باریه‌وه كرد، كه ئه‌م هێزه هاوبه‌شه زیاتر مه‌به‌ستی رێگریكردنی قاچاغچییه‌تییه و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته بۆ خه‌ڵكی كوردستان، كه‌واته چه‌ند لایه‌نێك یان چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك سوودمه‌ند نه‌بن، به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له كۆكردنه‌وه‌ی داهات سوودمه‌ند ده‌بن، له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌نگاوی باش هاوێژراوه، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌نجام، كه‌واته ئه‌م هێزه بۆ هه‌موو شوێنێكیش نه‌نێردراوه، قسه‌م له‌گه‌ڵیان كردووه، گوتیان پێویستییان به هه‌ندێك بابه‌ت و رێنمایی هه‌یه، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بڕیارانه‌ی، كه پێویسته ئه‌و هێزه به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردن له ئه‌ستۆ بگرن، داوایانكردووه له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌رفتیان پێبدرێت، خۆیان رێكبخه‌ن، بۆئه‌وه‌ی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام من وه‌كو خۆم، زۆر سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه كۆتایی پێبهێنرێت، ئه‌و هێزه هاوبه‌شه با بچن له هه‌موو سنووره‌كان جێگیربن، ئه‌گه‌ر پێشیان خۆشه، با یه‌كه‌مجار له سنووری هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستپێبكه‌ن، ئینجا بچنه سنووره‌كانی دیكه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كێشه و گرفتێكی سیاسی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه من سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان، پێویسته جێگیر بكرێت، به‌ڵام مادام داوای هه‌ندێك كات ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی خۆیان رێكبخه‌ن، پێمانگوتوون پێویسته له ماوه‌یه‌كی زوودا ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌بین.
- هاوكار عه‌بدولره‌حمان، له كوردسات نیوز: ئێوه وه‌كو حكومه‌ت راتانگه‌یاندووه، (30) رۆژ جارێك مووچه به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، ئایا بۆ ئه‌و مانگه یان مانگه‌كانی داهاتوو، لێبڕێن له (21%) یان (18%) زیاتر ده‌بێت، یان كه‌متره؟ هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن بزانن مووچه‌ی ئه‌م مانگه و مانگه‌كانی داهاتوویان چۆن ده‌بێت؟
* مەسرور بارزانی: با هه‌ندێك راستی بكه‌مه‌وه، ئێمه قه‌ت نه‌مانگوتووه به‌و رێژه‌یه لێبڕین ده‌كه‌ین، ئێمه هه‌موو جارێك گوتوومانه به‌پێی بودجه‌ی به‌رده‌ست مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین، چه‌ند بودجه‌مان له‌به‌رده‌ست بێت، به‌و رێژه‌یه مووچه دابین ده‌كه‌ین، به‌داخه‌وه له لایه‌كه‌وه له به‌غدا بودجه‌مان بۆ نانێردرێت، له لایه‌كی دیكه‌وه تووشی قه‌یرانی ئابووری بووین له هه‌رێمی كوردستان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داهات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌زیوه، ئه‌مه وایكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره ریفۆرمانه نه‌بووایه، له‌وانه تووشی داڕووخانێكی ئابووری ته‌واو بووباین، به‌ڵام ئه‌مه وایكرد هه‌رێمی كوردستان نه‌ڕووخێت، چاوه‌ڕێی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بین، ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌نجام بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و شایسته داراییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بێگومان ئه‌وكاته به‌رچاوڕوونییه‌كی زیاترمان ده‌بێت، له‌وه‌ی چ جۆره بودجه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌سته بۆ دابه‌شكردنی مووچه، حه‌زده‌كه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باش بزانن، حكومه‌تی هه‌رێم په‌رۆشی ژیانی ئه‌وانه، نایه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێژه‌یه‌ك له مووچه‌كه‌یان ببڕدرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ش ناكات، پێویسته وا خۆمان بگونجێنین، كه هیچ نه‌بێت بتوانین ئیشوكاره‌كانی خۆمان به‌ڕێبكه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستیشه بڕی هه‌ره زۆری بۆ مووچه ته‌رخان كراوه، ته‌نانه‌ت بابه‌تی وه‌به‌رهێنان و هه‌موو خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تمان كه‌م كردووه‌ته‌وه، بۆیه‌ش په‌نامان بردووه به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ بكات، تا به ته‌مویلی حكومه‌ت نه‌هێڵین ئه‌و بڕه پاره كه‌مه‌ی هه‌یه، له مووچه‌دا كه‌می بكه‌ینه‌وه و له پڕۆژه‌كانی دیكه‌ی به‌كاربێنین، ئه‌و شتانه‌مان له‌به‌رچاو گرتووه، هیوادارین به‌رده‌وام له (30) رۆژ جارێك، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ی له‌به‌رده‌سته، هیوادارم به بووژانه‌وه‌ی ئابووری و زیادكردنی نرخی نه‌وت، به گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، بتوانین هه‌نگاوی زۆر باشتر و ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر له‌پێش چاوبێت تا بتوانین خزمه‌تی هاووڵاتیان بكه‌ین.
- هێرش قادر، له كه‌ناڵی NRT: هۆكاری ئه‌وه چییه، زیاتر له (12) جار شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كردووه، به‌ڕێزتان وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچنه به‌غدا، زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت، كه جه‌نابتان ئه‌گه‌ر بڕۆنه ئه‌وێ، كێشه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان لای جه‌نابتانه و ئه‌وكاته شانده‌كه پێویست ناكات بڵێن دێینه‌وه و پرس ده‌كه‌ین، له‌وێ ده‌توانن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی چییه، كه جه‌نابتان ناڕۆن؟
* مەسرور بارزانی: سه‌ره‌تا من رۆیشتووم، دوای ئه‌وه، له به‌غدا گوتیان كێشه‌كان ته‌كنیكین، كێشه‌كان ژماره‌ن، ئێمه تیمێكی زۆر شاره‌زا و پسپۆڕمان پێكهێناوه، كه ئه‌وانه بۆ ئه‌وه چوون، بیسه‌لمێنن كێشه‌ی ئێمه و به‌غدا نه ته‌كنیكییه و نه ژماره‌یه، كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی سیاسییه، له‌م ماوه‌یه‌ی شاندی ئێمه چوونه‌ته به‌غدا، هه‌موو ژماره‌كانیان خستووه‌ته سه‌ر مێزی گفتوگۆ، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند له حكومه‌تی فیدراڵ كردووه، هه‌موو جارێك گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وه مافی هه‌رێمه، دواتر گوتوویانه، كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی سیاسییه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و كاته‌مان پێویست بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان و جیهانیش بسه‌لمێنین، كه كێشه‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، كه ده‌ڵێن كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه یان ژماره‌یه، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه، لێره‌دا ئۆباڵه‌كه بخرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبووه‌ته‌وه، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ژماره‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌واته ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی عێراقه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه سیاسی بێت، پێویسته سیاسییانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تییش له په‌رله‌مانه‌وه باس بكرێت، سه‌باره‌ت به خۆم، من ئاماده‌م، هه‌ر رۆژێك، ئه‌مڕۆ بێت، سبه‌ی بێت، من ئاماده‌م بچم، به‌ڵام له رووی ته‌كنیكییه‌وه، تیمێكی پسپۆڕ و شاره‌زاتر له من هه‌یه، كه گفتوگۆ له گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ن له به‌غدا و له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه بووه شانده‌كه زیاتر چاویان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕیار نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی پێویستیان هه‌بووه بڕیار بده‌ن، به‌ڵام خۆیان زۆر باش ده‌زانن، كه مافی خه‌ڵكی كوردستان و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان چۆنه، مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆنه، مه‌به‌ستم شاندی دانووستانكاری كوردستانه، كه شاره‌زا و پسپۆڕن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتن نه‌كراوه، چونكه ئاماده نه‌بوون سازش له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
- ئه‌حمه‌د حه‌مدان، له كه‌ناڵ ئه‌لعه‌ره‌بییه: به‌پێی ئه‌و ئاماژانه‌ی هه‌ن، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌شبینن؟، له‌باره‌ی بودجه‌وه، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن رێككه‌وتن بگاته بنبه‌ست، ئێوه له‌و باره‌یه‌وه گه‌شبینن و یان ره‌شبین؟
* مەسرور بارزانی: گه‌یشبینم به رێككه‌وتن و هه‌روه‌ها ده‌شمانه‌وێت رێكبكه‌وین، له هه‌نگاو و كرده‌وه‌كانی ئێمه‌دا دیاره، سه‌ردانی چه‌ند جاره‌ی شانده‌كه‌مان بۆ به‌غدا، له‌و ماوه كورته‌دا، مانای ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان زۆر په‌رۆشی ئه‌وه‌یه بگاته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ده‌بێت مافه‌كانی ئێمه پارێزراو بن، ئێمه مافمان هه‌یه و ئه‌ركیشمان هه‌یه، به‌ڵام ناكرێت ته‌نیا داوای ئه‌ركمان لێبكرێت و مافیشمان پێنه‌درێت، گه‌شبینی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، كه تا چه‌ند لایه‌نی سیاسی له به‌غداوه، ئاماده‌یه به پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات، له‌كاتێكدا گه‌شبینین، به‌ڵام واقیعیشین، ئێمه داكۆكی له‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، هیوادارم به‌غدا بگاته ئه‌و بڕوایه.
- بڕیار نامق، له وێبسایتی KNN: سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، توركیا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێت، كه بووه‌ته هۆی وێرانكردنی سه‌دان گوندی كوردستان، هه‌ڵوێستی ئێوه له‌م باریه‌وه چییه؟
* مەسرور بارزانی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، سه‌روه‌ری عێراق، له زۆر لایه‌نه‌وه پێشێل كراوه، لایه‌نێك به ته‌نیا نه‌بووه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره بكه‌ی، حه‌زم ده‌كرد پرسیاری ئه‌وه‌شت بكردبایه، كه ئه‌و شوێنانه‌ی توركیا هێرشی بۆ ده‌بات، هێرش بۆ كێ ده‌بات، ئایا ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌و شوێنه‌دا جێگیر بووه، پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق، یان هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردبوو؟ كه‌واته پێشتر له‌م شوێنانه پێشێلی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی كراوه، به‌داخه‌وه، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌داته‌وه، پێموایه باسی په‌كه‌كه ده‌كه‌ی، كه توركیا هێرشی هێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له رۆژی یه‌كه‌مدا رێزیان له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بگرتبایه، ئێستا هیچ پێویست نه‌بوو توركیا هێرشی بۆ ببات، یان به‌داخه‌وه خه‌ڵكی ئێمه باجه‌كه‌ی بدات، له ئه‌نجامی ئه‌و كێشانه‌ی له ساڵانی رابردوودا هه‌بووه، زیاتر له (800) گوندی كوردستان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، كه‌واته كه باسی سه‌روه‌ری خاكی وڵات ده‌كرێت، ده‌بێت له هه‌موو رووێكه‌وه سه‌یر بكرێت، له زۆر شوێنه‌وه ئه‌و پێشلكارییه كراوه و به‌رده‌وام بووه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین رێز له سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگیرێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو لایه‌ك ده‌گرێته‌وه، ته‌نیا لایه‌ك به‌ته‌نیا ناگرێته‌وه.
- ستێر حه‌كیم، له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره: چه‌ند جارێك راگه‌یندراوه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، له‌كاتێكدا جووڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئایا پلان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووینه‌داوه، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌مه چییه؟
* مەسرور بارزانی: ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی سووپا و پێشمه‌رگه ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له ناوچه دابڕێندراوه‌كان هه‌یه، پڕبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی هاوه‌به‌ش بۆ هه‌ردوولا هه‌بێت، بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا داعش بوونی هه‌یه و ده‌توانێت سوودی لێببینێت، داواكارییه‌كه لای به‌غدایه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌غدا زیاتر بێته پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی، له هه‌ندێك شوێن، هه‌ندێك ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش كراوه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، له هه‌ندێك شوێن ئه‌مه كراوه، به‌ڵام وه‌كو پێویست و له ئاستی پێویستدا نه‌بووه، ئێستا داوا ده‌كه‌ین و ئاماده‌ییمان هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه‌یه، تا به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ سووپا ئه‌و شوێنانه پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه بێت، كه ئێمه پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا كردوومانه، ئێستا چاوه‌ڕێن، پێمانوایه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا تۆزێك خێراتر هه‌نگاو بنێته پێشه‌وه، ئه‌و پڕۆسه‌یه ئاسانتر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
- ئاكار فارس، له كه‌ناڵی سپێده: بابه‌تی ئازادی راده‌ربڕین له هه‌رێمی كوردستان زۆر قسه و باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه ژماره‌یه‌ك چالاكوان تا ئێستاش له زیندانه‌كانن، ته‌نانه‌ت ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناده‌ن، رۆژنامه‌نووسانیش كه ده‌ستگیر ده‌كرێن، له هه‌ندێك له دادگاكان، به یاسای سزادانی عێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیمان هه‌یه، قسه‌ی به‌ڕێزتان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه چییه؟
* مەسرور بارزانی: رێزێكی زۆرم بۆ رۆژنامه‌نووس و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌ربڕینم به هه‌موو جۆرێكه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگرنین، كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات یان له لایه‌نێك بگیرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێموایه پێش هه‌موو كه‌سێك، پێویسته رۆژنامه‌نووسان خۆیان به‌رگری له‌م پیشه پیرۆزه‌ی خۆیان بكه‌ن، به‌وه‌ی كه نه‌یه‌ڵن خه‌ڵكانی دیكه، به‌رگی رۆژنامه‌نووس له‌به‌ر بكه‌ن و كاری دیكه بكه‌ن، جه‌نابت ده‌ڵێی رۆژنامه‌نووس یان چالاكوان، له راستیدا سیخووڕ بوون و سیخووڕییان بۆ وڵاتانی دیكه كردووه، هه‌ندێكیشان تێكده‌ر بوون، چه‌كدار بوون، هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی پێگه‌ی لایه‌نه بیانییه‌كان و كوشتن و رفاندن و تێكدانی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستانیان داوه، حه‌ز ده‌كه‌م دڵنیا ببیته‌وه، ئه‌وانه‌ی گیراون، نه چالاكوان بوون، نه رۆژنامه‌نووس بوون، ته‌نیا به‌رگی رۆژنامه‌نووسییان له‌به‌ر كردووه، به‌ڵام له ژێره‌وه شتی دیكه‌یان كردووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی ئازادی راده‌ربڕین و مافی رۆژنامه‌نووسانه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی ره‌وشه‌كه ده‌ده‌ن، له‌ژێر هه‌ر به‌رگ و ناوێك بێت، یاسا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، هیوادارم ئێوه‌ی رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌نه‌بن، ئه‌و كاره‌ی ئێوه له‌كه‌دار بكرێت، به‌و كاره قێزه‌ونانه‌ی ئه‌و جۆره خه‌ڵكانه ده‌یكه‌ن، له چوارچێوه‌ی پیشه‌ی رۆژنامه‌وانیدا.
- مسته‌فا سامه‌ڕائی، له كه‌ناڵی دیجله: ئه‌وه‌ی زانیومانه، ناكۆكی له‌سه‌ر نه‌وته له‌ژێر به‌رێوه‌بردنی كۆمپانیای سۆمۆ، ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته رێككه‌وتن، كه ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وامه؟
* مەسرور بارزانی: ئێمه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سۆمۆ ناكه‌ین، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵییه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك نییه، كۆمپانیای سۆمۆ به‌ر له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵی درووستكراوه، كه‌واته به هیچ شێوه‌یه‌ك پێكهاته و شیرازه‌ی سۆمۆ بۆ حكومه‌تێكی فیدراڵی گونجاو نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له گفتوگۆمان له حكومه‌تی به‌غدا، ئێمه ئاماده‌ییمان هه‌بووه، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی كه له رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدا هاتووه، هیوادارم ئه‌و دوو شته لێكجیابكه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د، له كه‌ناڵی زاگرۆس: هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ت پێكرد، كێشه‌كه سیاسییه، ئه‌مڕۆ سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه و له‌ماوه‌ی (18) ساڵی رابردوودا هه‌بووه، چۆن له عێراقی ئه‌مڕۆ ده‌ڕوانن، كه له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه و زڵم له‌سه‌ر كورد و شیعه درووستبوو، ماوه‌ی (18) ساڵه كێشه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه، چۆن له به‌غدا ده‌ڕوانن، كه میلیشاكان له به‌غدا ده‌سوڕێنه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چۆن له‌و ره‌وشه ده‌ڕوانن؟
* مەسرور بارزانی: ئێمه زۆر له‌وه نیگه‌رانین، ره‌وشی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی باش نییه، نه له رووی ئابوورییه‌وه، نه له رووی سیاسییه‌وه، نه له رووی ئه‌منییه‌وه، ئێمه پێمانباشه خه‌ڵكی عێراق ژیانێكی باشتر بژین، ره‌وشه‌كه‌ش به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت، چونكه باشبوونی ره‌وشه‌كه، له كێشه و گرفته‌كانی هه‌رێمیش كه‌مده‌كاته‌وه، تاوه‌كو بووژانه‌وه‌ی ئابووری له عێراق زیاتر بێت؛ په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشتر ده‌بن، تا سه‌قامگیری سیاسی له عێراق باشتر بێت؛ تێگه‌یشتنی زیاتر له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌بێت، تاوه‌كو ئه‌منییه‌تی هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق باشتر بێت؛ كوردستان هه‌ست به ئارامییه‌كی زیاتر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی باشتربوونی عێراقین، به‌ڵام به‌داخه‌وه، زۆر له‌و كێشانه‌ی له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌ن، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، وه‌كو پێویست چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، ده‌توانین شتێك بڵێین، هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك هۆكاری خراپی ره‌وشی عێراق نییه، به‌و هه‌موو فشاره ئابووری و سیاسی و ئه‌منییه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه، به‌و هه‌موو كه‌موكورتییه‌ی هه‌شمانه، به‌ڵام هێشتا هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین، له زۆر رووه‌وه له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق باشتره، ئایا هۆكاركه‌ی نه‌بوونی خه‌ڵكی شاره‌زایه، نه‌بوونی داهاته، حكومه‌تی عێراق خه‌ڵكێكی شاره‌زا و به ئه‌زموونی هه‌یه، سه‌روه‌ت و سامانێكی زۆری هه‌یه، كه‌واته ئیداره‌دانێكی خراپ له شوێنه‌كانی دیكه هه‌یه، نابێت هه‌موو جار هه‌رێمی كوردستان بكرێته بیانوو، هیوادارین ئه‌وان به‌خۆیاندابچنه‌وه، ئه‌گه‌ر پێویستیان به یارمه‌تیدانی ئێمه هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌زموونی خۆمان له خزمه‌تی ئه‌واندا به‌كاربهێنین، ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تی هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و ره‌وشه ناخۆشه‌دا رزگار ببن، تا بتوانین ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، هه‌موومان زیاتر سوودمه‌ند ده‌بین.
- عیمران ئه‌مین، له كه‌ناڵی په‌یام: پرسیارێكی گه‌نجانه‌م هه‌یه، گه‌نجێكی زۆر بێكارن، چاوه‌ڕێی بڕیاری ئێوه‌ن، باسی ئه‌وت كرد، كۆمه‌ڵێك رێكخستنه‌وه‌تان بۆ كۆمپانیاكان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان ناچاربكرێن، كرێكاری خۆماڵی دابمه‌رزێنن، كۆمپانیا هه‌یه، زیاتر له (200) كارمه‌ندی هه‌یه، هیچ له كارمه‌نده‌كانی كورد نین، هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ده‌ربچێت، هاوكارییه‌كی باش ده‌بێت بۆ گه‌نجان، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رچووی زانكۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كۆمپانیاكان ناچار بكرێن، رێژه‌یه‌ك كرێكار و گه‌نجی خۆماڵی له هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه سه‌ر كار و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان رێكخستنه‌وه بۆ كرێكاره‌كان بكه‌ن، كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌رنامه‌تان بۆ ئه‌مه چییه؟
* مەسرور بارزانی: یه‌كه‌م، درووستكردنی هه‌لی كاره له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه، پێموایه هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ناتوانێت پێشبكه‌وێت، ئه‌گه‌ر ته‌نیا شوێنی دامه‌زراندنی، ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت بێت، ناتوانێت پێشبكه‌وێت، تاوه‌كو ئێستا خه‌ڵك چاوی له‌وه‌یه له‌كوێ دابمه‌زرێت، یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه، هه‌لی كاره له كه‌رتی تایبه‌ت، یان كه‌رتی هاوبه‌ش درووست بكه‌ین، كه ئیش زیاد بوو، هه‌لی كار زیاد ده‌بێت، ئه‌وكاته خه‌ڵكێك ده‌توانێت بچێته ئه‌وێوه، له‌وانه‌یه به داهاتێكی زیاتریش، بۆ نموونه، ئه‌ندازیارێك كاری ده‌ستناكه‌وێت، ده‌بێته فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت، بڵێین به ملیۆنێك یان دوو ملیۆن دینار مووچه وه‌رده‌گرێت، كه زۆر كه‌متره له ئیشه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كه‌رتی تایبه‌ت یان كه‌رتی هاوبه‌ش ئیش بكات، له‌وانه‌یه (5) ملیۆن دینار ئیش بكات، ئه‌وكات ئه‌و ملیۆنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه‌یه باجیش بدات، ئه‌وكات خۆی مووچه‌ی زیاتری ده‌بێت، هه‌م حكومه‌تیش زیاتر سوودمه‌ند ده‌بێت، درووستكردنی هه‌لی كار له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت چاره‌سه‌ره، به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌نوێوه داده‌مه‌زرێن، كه‌واته كارمه‌ندی نوێ و گه‌نجی زیاتر هه‌لی كاریان ده‌ستده‌كه‌وێت، سه‌باره‌ت به كارمه‌ندانی بیانی، هه‌ندێك له‌وان پسپۆڕن، له‌وانه‌یه هێشتا ئێمه نه‌گه‌یشتبینه ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌و پسپۆڕییه‌مان هه‌بێت له هه‌ندێك حاڵه‌ت، له هه‌موو دونیاش وایه، ناكرێت له سفر تا سه‌د بێت، هه‌مووی خۆماڵی بێت، یان هه‌مووی بیانی بێت، به‌ڵام به شێوه‌ی رێژه‌یی، به‌رنامه‌مان له حكومه‌ت هه‌بووه و داواشمان كردووه و له حاڵه‌تی جێبه‌جێكردندایه، داوامان له هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌ی له ناو هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، ده‌بێت له پێشینه ئه‌و كه‌سانه بێت و ئه‌و جۆره كه‌سانه دابمه‌زرێنن، به شیوه‌یه‌كی رێژه‌یی، كاتیشمان بۆیان داناوه، ورده ورده كارمه‌ندی بیانی كه‌م بكه‌نه‌وه، كارمه‌ندی ناوخۆیی زیاد بكرێت، له‌هه‌مانكاتدا خه‌ڵكی ئێمه پسپۆڕیه‌تی فێربكرێن، بۆئه‌وه‌ی له داهاتوودا خه‌ڵكی خۆمان ئه‌و ئه‌ركه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، له هه‌ردوو حاڵه‌تدا به‌رنامه‌مان هه‌یه و ده‌ستیشمان پێكردووه.
- عه‌بدولحه‌مید زێباری، له كه‌ناڵی حوڕه: ئاماژه‌ت به‌وه‌دا كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌یه‌كی سیاسییه، ساڵی پار، كوتله شیعییه‌كان هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ كورد هه‌بوو، ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه نابینین، هه‌ندێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه داوای ده‌ركردنی هێزی هاوپه‌یمانییان كردووه، به‌ڵام كورد پشتیوانی ئه‌وانی نه‌كرد، ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت، ئێران له رێگه‌ی ئه‌و كوتله سیاسییانه‌وه ده‌یه‌وێت فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان درووست بكات، له‌كاتێكدا هاوپه‌یمانان بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر فروان ده‌كه‌ن، ئێوه هه‌ست به‌و فشارانه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
* مەسرور بارزانی: هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق هاتوونه‌ته ئێره، له‌كاتێكدا هاتوون، كه كێشه‌ی ئه‌منی له‌و وڵاته زۆر بوو، له ساڵی (2003)ه‌وه و سه‌ره‌تای درووستكردنی عێراقێكی فیدراڵی دیموكرات، ئه‌مه به هاوكاری و پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌بووایه، نه‌ده‌كرا، دوای ئه‌وه چه‌ندین رێككه‌وتن له نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریكا كراون، له چۆنیه‌تی مانه‌وه و زیادكردنی هێزه‌كان له عێراقدا، كه‌واته مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به بڕیار و رێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێته به‌شێك له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه، سیاسه‌تێكی تایبه‌ت، یان رێككه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانان نه‌بووه، هه‌رچی هه‌بووه، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كاره هاوبه‌شه بووه، كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یانبووه، به‌ڵام ئێمه خوێندنه‌وه‌مان بۆ باری ئه‌منی به شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌یه، چونكه پێمانوایه هێشتا مه‌ترسی داعش به‌رده‌وامه، داعش كۆتایی پێنه‌هاتووه، خۆشتان رۆژانه ده‌بینن، كه په‌لاماری هێزه فه‌رمی و له هه‌ندێك شوێن په‌لاماری عه‌شایر و خه‌ڵكیش ده‌ده‌ن، خه‌ڵك ده‌كوژن و ده‌ڕفێنن، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێستای ئه‌منی عێراق، له‌وانه‌یه ئاماده‌یی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و فشار و په‌لامارانه نه‌بن، بۆیه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لێره، به پێویستی ده‌زانین، تاوه‌كو ئێستا رای هه‌رێمی كوردستان وابووه، پێمانوایه بوونی ئه‌وان له عێراق پێویسته، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی تیرۆر به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئینجا لایه‌نه سیاسییه‌كان چۆن لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ئاره‌زووی خۆیانه، به‌ڵام ئێمه‌ش بۆچوونی سیاسی خۆمان هه‌یه، ئێمه قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵین، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێمه، بۆ ئێمه گرنگه، بۆیه ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌یده‌ین، له‌به‌رژه‌وه‌ندی چوارچێوه‌ی گشتی وڵات و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی خۆشمان ده‌بێت.
- هێمن حوسێن، له ئاژانسی ئه‌نادۆڵ: رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌تایبه‌ت پرسی شنگال، ئێستا له چ دۆخێكدایه، قۆناغه‌كه به كوێ گه‌یشتووه؟
* مەسرور بارزانی: تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌و شێوه‌یه‌ی رێككه‌وتن له نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر، كه چۆن ئه‌م رێككه‌وتنه جێبه‌جێبكرێت، جێبه‌جێنه‌كراوه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێویست بوو ئه‌و شوێنه به‌جێبهێڵن، له‌و شوێنه ماون، ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، تاوه‌ك ئێستا ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌كو خۆی ماوه، ئێمه چاوه‌ڕێین رێككه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت، كاتێكی زۆریشمان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراوه.
- سه‌رباز، له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان: ژماره‌ی جیاواز له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌خرێته‌ڕوو، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه چه‌ند به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، له فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیلێك چه‌ندی بۆ ده‌مێنێته‌وه؟
* مەسرور بارزانی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی رێژه‌ی مانگانه ده‌كه‌م، كه مانگانه (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌م رێژه‌یه‌دا (25) هه‌زاری بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی به‌كاردێت، (425) هه‌زاری لێ ده‌فرۆشرێت، ئه‌و نرخه‌ی نه‌وتی ئێمه كه‌متره له نرخی برێنت، به حوكمی چه‌ند شتێك، یه‌كێكیان كوالیتی نه‌وته‌كه‌ی ئێمه له نه‌وتی برێنت كه‌متره، یه‌كێكی دیكه تێچووی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه له‌سه‌ر ئێمه‌یه، نه‌ك له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی، تێچووی ده‌رهێنان و ئه‌و بابه‌ته‌ی كڕیاره‌كانی نه‌وت، كه پاره‌ی پێشوه‌خته‌یان داوه، رێژه‌یه‌كی داشكاندنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه قه‌ره‌بووی ئه‌مه بكرێته‌وه، كه‌واته نرخی ئێمه له هی سۆمۆ كه‌متره، نه‌ك هی برێنت، چونكه سۆمۆش له هی برێنت كه‌متره، بۆیه گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه نرخه‌كه به‌رزبكه‌ینه‌وه، تاوه‌كو له‌به‌رژوه‌ندی نه‌وتی ئێمه بێت، راستی بابه‌ته‌كه‌ش له راپۆرتی دیلۆیت هه‌یه، ئه‌و ژمارانه چه‌ند مانگ جارێك بڵاوده‌كرێنه‌وه، پێشتر باسی ئه‌وه ده‌كرا، كه حكومه‌تی فیدراڵی ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی بۆ به‌ركاربردنی ناوخۆ به‌كارده‌هێنا، ئێستا ده‌ڵێن (700) هه‌زاره، به‌ڵام گریمان (700) هه‌زار بێت، به‌شی هه‌رێم به‌پێی رێژه‌ی (12.67%)، ده‌كاته (88) هه‌زار به‌رمیل، ئێمه چه‌ند به‌رهه‌م ده‌هێنین، (25) هه‌زار، كه‌واته ئه‌و رێژه‌یه‌ی بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ به‌كارده‌هێنرێت، زۆر زۆر كه‌متره له‌و رێژه‌یه‌ی خه‌ڵكی پێویستی پێیه‌تی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نه‌مانتوانیوه ئه‌و بڕه‌یه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با به‌كاربهێنین، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و رێژه‌یه‌مان له‌به‌رده‌ست بوایه، ده‌مانتوانی بیخه‌ینه خزمه‌ت كاره‌با و كاره‌بای زیارتیش به‌رهه‌م بهێنین، هه‌م بۆ هه‌رێم و هه‌م هه‌ندێكی بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه، كه‌واته ئێمه كه‌متر له مافی خۆمان بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ به‌كاردێنین.
ڤلادمێر، له كوردستان24: ئایا ئێران ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ری له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت؟
* مەسرور بارزانی: ئه‌مه بایه‌تێكی عێراقییه، ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا رێكبكه‌وین، هه‌ر لایه‌نێك بتوانێن بیرۆكه‌كان به‌یه‌ك بگه‌یه‌نێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێت یان وڵاتێكی دراوسێ بێت، پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین، به‌ڵام له كۆی بابه‌ته‌كه، بابه‌تێكی عێراقییه، له‌به‌ر ئه‌وه پێمانوایه ئه‌و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت، ئینجا كه‌سێكیش قسه‌یه‌كی خێرمان بۆ بكات، سوپاسیان ده‌كه‌ین.