سوپای ئێران هۆكاری كوژرانی 13 پاسدار له سووریا ئاشكرا دهكات
یهكهمجاره گورزی لهو شێوهیه بهر ئێران بكهوێت
K24 - ههولێر:
دوای ئهوهی نزیكهی 13 پاسداری ئێران، له شهڕی خان تومانی نزیك حهڵهب كوژران، سهركردهی سوپای پاسداران دهڵێت: "شەڕی خان تومان لە لەلایەن ژەنەراڵەكانی توركیا و سعودیا و ئەمریكاوە ئاراستە دەكرا".
تا ئێستاش تهرمی 12 پاسدار لهژێر دهستی هێزهكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایه و نهیانتوانیوه بیانگهڕێننهوه.
مۆحسێن رەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و سكرتێری ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەڵێت: "ئەمریكا، سعوودیه، توركیا و قەتەر، پێداویستی سەربازی و لوجستی و زانیاری دەدەنە تیرۆریستان".
رەزایی راشیگهیاندووه، چەك و پێداویستی سەربازی و خواردن و پارە لە بەندەری ئەسكەندەرونی توركیاوە دەگاتە دەستی تیرۆریستان و سعودیا و قەتەریش لە رێگەی كەشتییەوە یارمەتیەكانیان دەگەیەننە تیرۆریستان.
ئەو بەرپرسەی ئێران بە تاوانبار كردنی ئەو وڵاتانە گلەیی لە رووسیا وەك ھاوپەیمانی لە شەڕی سورویادا دەكات.
ھێشتا ئاماری كوژراو و بریندار و دیلەكانی خانتومان بە تەواوی روون نییە، بەڵام ئێران بە فەرمی رایگەیاند 13 پاسداریان كوژراون.