پوتین هه‌ڕه‌شه ده‌كات
پوتین بۆ ئه‌مه‌ریكا: وه‌ڵاممان ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له به‌رامبه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی رۆمانیا، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "هه‌ر شتێك پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
ڤلادیمێر پوتین، هۆشداری دایه واشنتۆن و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌هۆی كاراكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی رۆمانییه‌وه، له‌سه‌ر رووسای درووست ده‌بن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی كێبڕكێی پڕچه‌ككردن و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی جیهان و دووپاتیشی كرده‌وه، جارێكی دیكه وڵاته‌كه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رله‌نوێ پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه، رایگه‌یاندووه، مه‌به‌ست له كاراكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری، پاراستنی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتی له مووشه‌كانی ئێران، نه‌ك هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر رووسیا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به بڕی 8 سه‌د ملیۆن دۆلار، سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی رۆمانیای كاراكردهوه و رایگه‌یاندووه كه مه‌به‌ست له‌و كاره‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و وڵاتانی ئه‌وروپایه له مووشه‌كه‌كانی هه‌ندێك له وڵاتانی وه‌ك ئێران و كۆریای باكوور، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتۆن كرملینی نیگه‌ران كردووه.