مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا دەکات

"ئیتاڵیا دۆست و هاوبەشێکی جێی متمانەیە، چاومان لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی دۆستایەتی و بەرژوەندییە هاوبەشەکانمان"

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

 K24- هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە "ماریۆ دراگی" سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتاڵیا كرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توتێکدا نووسیویەتی: "بەبۆنەی سوێندخواردنی وەک سەرۆک وەزیرنی نوێی ئیتاڵیا، پیرۆزبایی لە "ماریۆ دراگی" دەکەم".

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئیتاڵیا دۆست و هاوبەشێکی جێی متمانەیە، چاومان لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی دۆستایەتی و بەرژوەندییە هاوبەشەکانمان".

تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئیاڵیا
تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئیاڵیا