توركیا كۆتاییھاتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی دژ بە چەكدارانی پەكەكە راگەیاند

وەزارەتی بەرگری توركیا لە ساڵی 2020وە ئۆپەراسیۆنی "چنگی ھەڵۆ"ی دژ بە پێگەكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی عێراق دەستپێكرد

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی بەرگری توركیا كۆتاییھاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی دژ بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچە سنوورییەكانی عێراقی راگەیاند.

وەزیری بەرگری توركیا، خەلوسی ئاكار لە چەند لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "ئەنادۆڵ" گوتی: "ئۆپراسیۆنی "چنگی ھەڵۆ-2" كۆتایی ھات دوای كوشتن و برینداركردنی "50 تیرۆریست"  لە چەكدارانی "پەكەكە".

وەزارەتی بەرگری توركیا لە ساڵی 2020 ئۆپەراسیۆنی "چنگی ھەڵۆ"ی دژ بە پێگەكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی عێراقی دەستپێكرد.

ئەو حزبە كە ھەر یەك لە توركیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا بە "رێكخراوێكی تیرۆریستی" دەزانن، لە ساڵی 1984وە چەكی دژ بە دەوڵەتی توركیا ھەڵگرتووە.