مەلا مستەفا بارزانی: خزمه‌ت به‌كولتووری ژینگه‌پارێزی هه‌موو شوێنێكی وڵات ده‌كه‌ین
داوای لێکردن کە هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتی زیاتری خەڵکی و پاراستنی ژینگەی جوانی دەڤەره‌كه"
K24 - هه‌ولێر:
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بواری ژینگەپارێزی، رێكکەوتی 2021/2/14 بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا بارزانی و عه‌مید سامی سابیر فەرماندەی فەرماندەیی کارۆخ و عه‌مید زیرەک مه‌ولوود فه‌رمانده‌ی هێزی ژینگەی هەولێر، موقه‌ده‌م حه‌سه‌ن حالی ئیسماعیل وەک بەرپرسی نوێی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی مێرگەسۆر و جێگری بەتالیۆن و چەند بەرپرسی لق و بەشی نوێ دەستبەکاربوون.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ پێکهاتەی بەتالیۆنەکە، جەنابی مەلا مستەفا بارزانی، بە ڕێز و سوپاسەوە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو هەڤاڵانەی کە کۆتایی بە ئەرک و بەرپرسیاریەتییان هاتووە بەرز نرخاند و لە هەمان کاتدا پیرۆزبایی لە دەستەی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هەروەها داوای لێکردن کە هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ خزمەتی زیاتری خەڵکی و پاراستنی ژینگەی جوانی دەڤەری بارزان، جه‌ختی له‌وه‌ش کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئەو دەڤەرە، خزمەتی کولتووری ژینگەپارێزی هەر شوێنێکی تری وڵات بکات.