ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا زیاد دەكات

بۆ 114 ھەزار بەرمیل رۆژانە بەرزبووەتەوە

نەوتی عێراق
نەوتی عێراق

K24 - ھەولێر

ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا رۆژانە بۆ  114 ھەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.

فەرمانگەی زانیارییەكانی وزەی ئەمەریكا لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد، ھەفتەی رابردوو ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا بۆ 114 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، ھەفتەی رابردوو ناوەندی ھاوردەی ئەمەریكا لە نەوتی خاو لە 7 وڵاتدا گەیشتووەتە 5154 ملیۆن بەرمیلی لە رۆژێكدا، بەراورد بە ھەفتەی پێشووتری بەبڕی 722 ھەزار بەرمیك دابەزیوە، ھاوكات ئەمەریكا لە ھەمان ماوەدا بەتێكڕای 114 ھەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی لە عێراقەوە ھاوردەكردووە، كە بەبڕی 24 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە بەراورد بە ھەفتەی پێشووتری كە ئەو كات 90 ھەزار بەرمیل بووە و زۆرترین داھاتی نەوتی بۆ ئەمەریكا لە كەنداوە بووە كە بەتێكڕای 3.730 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە، دواتر مەكسیك دێت بە تێكڕای 446 ھەزار بەرمیل و كۆلۆمپیا و سعوودیەش بە 336 و 282 ھەزار بەرمیل دێن.

Fly Erbil Advertisment