زێدان پێش یارییهكهی چامپیۆنزلیگ تووشی كارهسات بوو

کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە لە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر ئاتاڵانتا یاریی ناکات، 4 یاریزانی دیكهش دادهبڕێن.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دانی کارڤاخال بەرگریکاری ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا لە رانی راستی تووشی بوو، ناتوانێت لە یاریی چوونی قۆناخی ١٦ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتاڵانتا یاریی بکات، کە ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە تازە لە پێکانەکەی چاکبووەوە کەچی جارێکی دیکە تووشی هەمان پێکان بووەوە.
جگە لە کارڤاخال هەریەکە لە رامۆس و میلیتاو و مارسیلۆ و ئۆدریۆزۆلاش بەردەست نین بۆیە زیدان ناچارە لە یاریی بەرامبەر ئاتاڵانتا لە لای راستی هێڵی بەرگری یاریی بە لۆکاس ڤاسکێز بکات.
له یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یانهی ریال مهدرید رۆژی 24ـی ئهم مانگه له دهرهوهی یاریگهی خۆی رووبهڕووی یانهی ئاتڵانتا دهبێتهوه.