سارابیا تاكه رێگایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن له دژی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
پاپاڵۆ سارابیا ناوه‌راستكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپینۆزلیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا رێگای سه‌ركه‌وتن نیشانی هاوڕێیه‌كانی ده‌دات.
پاپڵۆ سارابیا كه هاوینی 2019 له یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا به به‌های 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی هۆشداریی دایه یاریزانه هاوڕێیه‌كانی و ده‌ڵێت: بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه بارسێلۆنا دۆخی خراپه و بارسێلۆنا هه‌ر بارسێلۆنایه.
سارابیا ده‌شڵێت: تاكه رێگایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتن له دژی بارسێلۆنا پێویسته له ڕووی به‌رگرییه‌وه ته‌واو ئاماده بین و به رێكخراوی هێرش بكه‌ینه سه‌ر گۆڵی بارسا.
سارابیا گوتیشی: ئه‌و یارییه له نێو یاریگه‌ی بارسێلۆنایه، ئه‌وان خاوه‌نی هێڵێكی به‌هێزی هێرشبه‌رن، ده‌توانن گۆڵ بكه‌ن و جیاوازی دروست بكه‌ن، بۆیه پێویسته ئێمه له‌و یارییه له‌ڕووی بیر و هۆشه‌وه 100% ئاماده بین، ئاساییه ئه‌گه‌ر له یارییه‌كی دیكه به رێژه‌ی 50% ئاماده بیت، به‌ڵام بۆ یارییه‌كی وه‌كو بارسێلۆنا ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاماده نه‌بیت به قورسی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌یت.
سبه‌ی سێیه‌ممه له یاری چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات، دوایینجار بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه له هه‌مان قۆناخ ریمۆنتدایه‌كی مێژوویی به‌سه‌ر یانه پاریسییه‌كه كرد.