مه‌سرور بارزانی: بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم
"بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیداین"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه ئه‌منییه‌كانمان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان ده‌ستپێكردووه.
مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه: "بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم. داوا له كوردستانییان دەکەم ئارام بن".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا ئاماژه به‌وه كراوه، كه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیدایه بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه.
بە توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشە موشەکییەکەی ئەمشەوی هەولێر دەکەم . داوا له كوردستانییان دەکەم ئارام بن .
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) February 15, 2021
هێزه ئەمنیەکانمان لێکۆڵینەوەیەکی وردیان ده‌ست پێكردووه و له‌گه‌ڵ @MAKadhimi له په‌یوه‌ندیدام بۆ هه‌ماهه‌نگیی پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه.