وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه مووشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی هه‌ولێر كردبوو بڵاوكرایه‌وه
دژه تیرۆری كوردستان وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان، وێنه‌ی ئەو ئۆتۆمبێلەیان بڵاوكرده‌وه کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێر کردبوو.
دژه تیرۆری كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، دوابەدوای هێرشە مووشەکییەکەی شەوی دووشەممەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەزگا ئەمنییەکان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێری پایتەخت کردبوو".
دژه تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر دەخەنەڕوو.



