مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت
سه‌رۆكی حكومه‌ت: جه‌ختمان له هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران
K24 - هه‌ولێر:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/16 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر کرا و هەردوولا، هاوخەمییان بۆ قوربانییەکانی هێرشەکە دەربڕی .
سەرۆکی حکومەت بە هێرشێکی ترسنۆکانەی ناو برد و داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد ، پشتگیریی لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بکات بۆ دیاریکردن و دادگایی‌کردنی بکەرانی ئەم هێرشە. . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.
لە پەیوەندییەکەدا، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق تاووتوێ کرا.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن ، باسی هێرشه ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێرمان كرد و جه‌ختمان له هه‌ماهه‌نگیکردنی به‌رده‌وام کردەوە، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) February 15, 2021