ریال مەدرید هاوخەمیی بۆ قوربانیانی شارۆچکەیەکی عێراق دەنوێنێ

یاریزانانی یانەکە قردێلەی رەش لە دەستیان دەبەستن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e688428c-35b3-43ee-af92-cfefd39d536f/reali%20madrid.ism/manifest

K24-هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیی رایگەیاند یاریزانانی لە یاریی ئەمڕۆیان بەرامبەر یانەی دیبرەرتیفۆ لاکۆرۆنیا قردێلەی رەش لە دەستیان دەبەستن وەک رێزگرتنێک لە هاندەرانی یانەکە کە لە شارۆچکەیەکی عێراق لە لایەن چەکدارانەوە کرانە ئامانج.

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق دوێنێ هەینیی رایانگەیاند: لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر گردبوونەوەیەکی هاندەرانی یانەی ریال مەدرید لە شارۆچکەی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین لە باکووری عێراق 16 کەس کوژران و زیاتر لە 30 دیکە برینداربوون.

یانەی ریال مەدرید لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا گوتی: "ریال مەدرین خەمناکە و سەرخۆشیی لە خێزان و هاورێیانی قوربانییەکان و گەلی عێراق دەکات کە لە دەستی توندوتیژیی دەناڵێنێ".

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گوتیشی: یاریزانانی یانەکە قردێلەی رەش لە دەستیان دەبەستن لە یاریی ئەمڕۆیان بەرامبەر یانەی دیبرەرتیفۆ لاکۆرۆنیا  لە یاریگەی "ئەلریاتزۆر" وەک رێزگرتنێک لە قوربانییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە یاریی چاوەڕوانکراوی ئەمڕۆی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی دیبرەرتیفۆ لاکۆرۆنیا   چارەنووسسازە لە وەرزە و راهێنەری یانەکە زینەدین زیدان هەموو یاریزانانی هێڵی یەکەمی یانەی بانگێشت کردووە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی ئەمڕۆ.

هاوکات حکوومەتی ئیسپانیا بە توندیی هێرشەکەی سەر گردبوونەوەی هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی سەرکۆنە کرد و بە "کارێکی قێزەون"ی ناوبرد.

ئا: ئا ، ف

Fly Erbil Advertisment