ئه‌گه‌ر ببین به ده‌وڵه‌ت زۆر له كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌بن
غه‌فوور مه‌خمووری:
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری حزبی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، عێراق له 2003دا هه‌ڵوه‌شاته‌وه و به پینه‌و په‌ڕۆ پێكهێنراوه‌ته‌وه.
غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری حزبی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24ه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر كاتێك عێراق به‌هێزبووبێت، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی بێهێزكردن و لێدان له كوردی داوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند باشترین چاره‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییه و ره‌تیشیكرده‌وه، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، جیابوونه‌وه بێت له عێراق، چونكه كورد به زۆر به عێراقه‌وه لكێندراوه.
له باره‌ی ناوچه‌كانی كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌خوێن ئه‌و ناوچانه‌ی ئازادكردووه و تێیاندا ناكشێته‌وه.
له باره‌ی قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هاوكات راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له‌و كاته‌دا، مه‌خمووری گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه، ناتوانێت داوای هاوكاری له سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بكات و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكار بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وت ده‌ژین، بۆیه ناكرێت ته‌نها سه‌یری ئێستا بكرێت، ئه‌گه‌ر كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت ده‌توانین كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان بهێنرێنه كوردستان و ده‌ستی سه‌رمایه‌گوزاران رابكێشین، ئه‌و كات له رووی ئابوورییه‌وه بووژانه‌وه‌یه‌كی باش به‌خۆمانه‌وه ببینین".