مهكدۆنيا 12 ههزار پهنابهر رهوانهى يۆنان دهكاتهوه
مەکدۆنیا نزیکەی 12 هەزار کۆچبەری رەوانەی یۆنان کردووهتەوە.
K24 – ههولێر:
مەکدۆنیا نزیکەی 12 هەزار کۆچبەری رەوانەی یۆنان کردووهتەوە.
نەتالیا سپیرۆڤا کودریکی، بەڕێوبەری پلانی ستراتیژی لە وەزارەتی ناوخۆی مەکدۆنیا، رایگەیاند، "لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، 11 هەزار و 803 کۆچبەریان رەوانەی یۆنان کردووهتەوە، کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو وڵاتەوە".
ئەو هەنگاوەی مەکدۆنیا دوای بڕیاری داخستنی سنووری وڵاتانی ئەوروپا دێت بە رووی کۆچبەران، لە 8ی ئازار/ مارسی رابردوودا.
لە ئێستادا 491 کۆچبەر لە وڵاتی مەکدۆنیادا و لە هەردوو کەمپی تابانوڤیچی باکوور و کاوکالی باشووری وڵاتدا بوونییان هەیە.