نرخی بیتکۆین بەرزترین ئاست تۆمار دەکات
یەکەمجارە ئەوەندە بەهاکەی زیاد دەکات
K24- هەولێر:
نرخی ناودارترین دراوی ئەلیکترۆنی، بیتکۆین، ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە سەروو 52 هەزار دۆلار.
بەگوێرەی دواین ئامارەکان، نرخی بیتکۆین بە رێژی 7.2٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتەوە 52 هەزار و 395 دۆلار بۆ هەر بیتکۆینێک.
لە ساڵی 2009ـەوە، بیتکۆین وەک دراوێکی ئەلیکترۆنی مشتومڕی زۆری دروستکردووە، ئێستا ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە، 69٪ـی بازاڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکانی داگیرکردووە.
هەندێک لە شارەزایانی ئابووری پێیان وایە، ئەگەر هەیە لە داهاتوو نرخی یەک بیتکۆین، بۆ نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار بەرزببێتەوە، هەندێکی دیکەش بەوجۆرە گەشبین نین و پێیان وایە، تەمەنی بیتکۆین زۆر نابێت.
cnbc