ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم داوایەکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق رەتدەکاتەوە
لەبارەی دابەشکردنی مووچە
K24- هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، داوایەکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تایبەت مووچەی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق رەتدەکاتەوە.
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەک ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت کێشەی مووچە لە رێگای دەستوور و شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت.
دەقی روونکردنەوەکە:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقی فیدرالی له نووسراوێكدا به ژماره 112/نووسینگه‌ی م.و/2020 كه له رۆژی 13/12/2020 ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه باسی كێشه‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێم و به تایبه‌ت دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كردووه و داواشی كردووه مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرالیه‌وه سه‌رف بكرێت به‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه رابگه‌یه‌نین:
رۆژێك دوای ده‌ركردنی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فیدراڵی له 14/12/2020 به‌ڕێز جاسم سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری باڵای عێراق په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ كرا.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا جەختکرایەوە، شاندی كوردستانی ئێستا له به‌غدایه و پێویسته ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی ده‌ستور و گفتوگۆكانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كلا بكرێته‌وه چونكه ئه‌و نووسراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره كه رێگه نادرێت مووچه‌ی دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جیا بكرێته‌وه.
به تایبه‌ت كه موچه‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش له هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نیه و ناكرێت موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌یه‌كتر جیا بكرێته‌وه.
ئه‌مانه‌ش به رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه به سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری عێراق راگه‌یه‌نرا كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوه جێی قبوڵ نیه و پێویسته به گشتی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌نێویشیاندا مووچه‌ی دادوه‌ران، به‌رێگه‌ی ده‌ستوری و گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی چاره‌سه‌ر بكرێت.