ده‌روازه‌ی سه‌رزێرێ به رووی گه‌شتیاراندا ده‌كرێته‌وه
پێشتر ته‌نیا بۆ جموجۆڵی بازرگانی بوو
K24 - هه‌ولێر:
ده‌روازه‌ی سه‌رزێرێ له سنووری قه‌زای ئامێدی پارێزگای دهۆك، به رووی هاتووچۆی گه‌شتیاراندا له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021 رایگه‌یاند، له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه كاری پێده‌كرێت و له‌مه‌ودوا گه‌شتیاران له ده‌روازه سنوورییهكهوه ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن.
ده‌روازه‌ی سه‌رزێرێ له قه‌زای ئامێدییه و له دیوی باكووری كوردستانیش (توركیا) هاوسنووری پارێزگای جۆڵهمێرگه و له‌مه‌ودوا گه‌شتیاران ده‌توانن به‌و ده‌روازه سنوورییه هاتووچۆ بكه‌ن.