دوای مانه‌وه‌ی 68 ساڵ له گرتووخانه كۆنترین زیندانی له ئه‌مه‌ریكا ئازادكرا
ئه‌وكاته‌ی ده‌ستگیركرا ته‌مه‌نی ته‌نیا 15 ساڵ بوو له ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا ئازادكرا
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان رایانگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته كۆنترین زیندانیی هه‌رزه‌كاریان ئازادكرد، كه ماوه‌ی 68 ساڵ بوو به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له هێرشێكدا زیندانیكرابوو.
جۆ لیگۆن، كه ئێستا ته‌مه‌نی 83 ساڵه و به‌هۆی به‌شداریكردنی له هێرشێكی چه‌قووكێشیدا كه تێیدا دوو كه‌س كوژران و 6ی دیكه‌ش بریندار بوون، له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا ده‌ستگیركرابوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا لیگۆن دانی به‌وه‌دا نابوو، كه له ساڵی 1953 چه‌قووی له یه‌كێك له قوربانییه‌كان داوه، ره‌تیشیكرده‌وه كه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و مردبێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و هێرشه‌دا دوو كه‌س كوژرا بوون، دادگا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دوو تاوانی كوشتن سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ریدا سه‌پاندبوو.
له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، دوو له هاوڕێكانی لیگۆن، كه له هێرشه‌كه‌دا به‌شداربوون و هه‌مان سزا به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرابوو، داوایان كرد به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێن، به‌ڵام لیگۆن ره‌تی كرده‌وه به‌و داواكارییه رازی بێت و گوتی: "من نامه‌وێت به مه‌رج ئازاد بكرێم و به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێریدا بم"، به هه‌مان شێوه ساڵی 2017ـه‌ش لیگۆن داواكارییه‌كی دیكه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه به مه‌رج ئازادبكرێت و رایگه‌یاند، "دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و هه‌وموو ساڵه له زیندان، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه ئازادیش بكرێت، ئه‌وا ناتوانێت به‌و ئازادییه بژیت كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت".
دواجار برادلی بریدج، كه ماوه‌ی 15 ساڵ پارێزه‌ری لیگۆن بووه، توانی ده‌سه‌ڵاتدارانی دادگا رازی بكات، كه موه‌كیله‌كه‌ی به‌بێ مه‌رج ئازاد بكه‌ن، به‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ی به‌ر له 68 ساڵ هیچ بوونێكی له ئێستادا نییه.
بریدج گوتی: "موكیله‌كه‌ی هیچ كه‌سێكی نه‌كوشتووه و منداڵه‌كه‌ی ساڵی 1953 له‌ئێستادا بوونی نییه و ئه‌و كه‌سه‌ی له ساڵی 2021 ئازادكراوه، ته‌مه‌نی 83 ساڵه و گۆڕاوه و چیتر هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ كه‌سێك".
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه لیگۆن گوتی: "من ئێستا كه‌سێكی پێگه‌یشتووم.. چیتر من منداڵ نیم، من نه‌ك ته‌نیا پیاوێكی پێگه‌یشتووم، به‌ڵكو ئێستا به‌ساڵاچووم و رۆژانه ته‌مه‌نم زیاتر ده‌بێت.. زۆر به‌په‌رۆشم بۆ رازیكردنی خه‌ڵك و هاوكاریكردنی كه‌سانی دیكه به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی كه ئه‌وانیش یارمه‌تیم ده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له داهاتوودا په‌یوه‌ندی به پیاوان، گه‌نجان و په‌یامنێرانه‌وه ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی خۆم بۆیان بگێڕمه‌وه".
كاتێكیش دوای رۆژێك و نیو له ئازادكردنی پرسیار له‌باره‌ی هه‌سته‌كانی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی لێكرا، گوتی: "جوانه.. هه‌ر به‌ڕاستی هه‌ستێكی جوانه".
H.B