مالکی هۆکاری تەقینەوەکان دەخاتە ئەستۆی سەدر
مالکی گوتی: "رووداوەکانی ئەم دواییە وایکرد، ناکۆکییەکان زیاتر قوڵ ببنەوە و تیرۆريستان بتوانن، دەرفەت بهدهستبهێنن و هاووڵاتیان بکەنە ئامانجی هێرشەکانییان".
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی نووری مالیکی سەرۆکی حزبی دەعوە، رایگەیاند، "هۆکاری سەرجەم ئەو کێشانەی ئێستا، لە ئەستۆی ئەوانە دایە هانی خەڵکییان دا بۆ هەڵکوتانە سەر ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق و بوونە هۆکاری دروستبوونی زیاتری پشێوی و ئاڵۆزی".
مالکی گوتی: "رووداوەکانی ئەم دواییە وایکرد، ناکۆکییەکان زیاتر قوڵ ببنەوە و تیرۆريستان بتوانن، دەرفەت بهدهستبهێنن و هاووڵاتیان بکەنە ئامانجی هێرشەکانییان".
شایەنی باسە، تەقینەوەکانی رۆژی چوارشەمەی رابردووی بەغدا، 253 قوربانی لێکەوتەوە.