نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ده‌كات
جه‌خت له یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر
نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ده‌كات و جه‌خت له یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌ميان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان، پيرۆزبايى له عه‌لى باپير و سهركردايهتيى تازه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌كات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها جه‌خت له گرنگى و پێويستيى تهبايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌مووان پێكه‌وه بۆ رووبەرووبوونەوەی تەحەدییاتی ئەم قۆناغە ھەستیارە و پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته دهستوورييهكانى گه‌لى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان، ته‌با و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن.
رۆژی 18ـی شوبات/فێبرایەری 2021 کۆمەڵی ئیسلامی دەستی بە بەستنی چوارەم کۆنگرەی حیزب کرد، تێیدا بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەو حیزبە لە کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و، عه‌لی باپیر بە کەسی یەکەمی حیزب هه‌ڵبژێردرایه‌وه و، پۆستەکەی لە ئەمیرەوە گۆڕدرا بۆ سەرۆک، هەروەها له كۆی 68 كاندید، 22 ئه‌ندامی نوێی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ هەڵبژێردران.
هـ.ر.
