هێڵى ئاسمانى ئێران نوێده‌كرێته‌وه‌

فەرهاد پەروەرش، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای ئێران ئەیر بە ئاژانسی فارسی راگەیاندووە بە گوێرەی رێککەوتنەکان، بڕیار وایە تا کۆتایی ئەمساڵ پێنج فڕۆکەی ئەیرباس و سێ فڕۆکەی ئەی‌ تی ‌ئاڕ بگاتە دەستمان و لە ساڵی داهاتووشدا 14 فڕۆکەی دیکەمان بە دەست دەگات.

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە تووشی قەیران ببوون و زۆربەی فڕۆکەکانیان بە هۆی کۆن بوون و نەبوونی پارچەى یەدەک توانای فڕینیان نەمابوو.

لە دواى رێککەوتننامەی ناووكى و لادانی گەمارۆکان، ئێران گرێبەستیکی بە بڕی 25 ملیار دۆلار بۆ کڕینی 118 فڕۆکەی ئەیرباس لەگەڵ وڵاتی فەرانسا واژۆ کرد.