ئێران داوای قه‌ره‌بووی 4 جه‌نگ له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له‌لایه‌نه دژه‌كانی ئێران كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ژمارەیەک ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیران، لە پرۆژەیاسایەکدا داوا دەکەن تاران بەرامبەر بە کردەوەی ئەمریکا دژ بە وڵاتەکەیان داوای قەرەبوو بکاتەوە.
ئبراهیم کارخانەیی، نوێنەری هەمەدان بە ئاژانسی تەلەفزیۆنی ئێرانی راگەیاند، بە گوێرەی ئەم پرۆژە یاسایە، حکوومەتی ئێران لەسەریەتی بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە کردەوە هەنگاو بنێت.
کوده‌تای 28ی گەلاوێژ، کوده‌تای نۆژە، شەڕی ئیران و عێراق، هێرش بۆ سەر سەکۆ نەوتییەکانی ئێران لە کەنداو و ژمارەیەك لەو رووداوانەن کە ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیرانی پێیان وایە ئەمریکا دەبێ بە هۆی پشتیوانی لێکردنیان قەرەبوو بداتەوە بە ئێران.
ئەم پڕۆژە یاسایە کە 201 ئەندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه واژۆیان کردووە، رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئاشکرای پەرله‌مان دا قسەی لەسەر دەکرێ.