نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت
K24- هەولێر:
بەهۆی دابەزینی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا و زیادبوونی خواست، نرخی نەوت بە رێژەی 1.2٪ بەرزبووەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، لە بازاڕەکانی جیهان بە 59 دۆلار و 98 سەنتە.
بەهۆی کەمبوونەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و بڕیاری رێکخراوی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە. هەروەها سەرماکەی ئەمەریکا کە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەبووە.