دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆن
سامان عه‌بدوڵڵا

K24- هه‌ولێر:
سامان عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕی بواری یاسا و تاوان و مامۆستای زانكۆ له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی دادگا و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه گوتی: بنه‌مای سه‌ربه‌خۆی دادگاكان یه‌كێكه له بنه‌ما هه‌ره گرنگه‌كان، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت دادگاكان سه‌ربه‌خۆ بن و نابێت بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی هیچ ده‌سه‌ڵاتێك، كه ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنه بۆ بنه‌مایه‌كی گه‌وره‌تر، ئه‌ویش بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه، به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان كاری یاسادانان و چاودێریكردنه، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی راپه‌ڕاندن و راییكردنی كاره ئیداری و داراییه‌كانه و ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریش كاری دادوه‌ری ده‌كات، ئه‌ویش یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌یه كه دێنه به‌رده‌می. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گرنگترین مافه‌كانی دادگا، چونكه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه ئیمتیازێك بێت بۆ دادگا ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و جێبه‌جێكردنی یاسایه.
ئه‌م گوتانه‌ی سامان عه‌بدوڵڵا له كاتی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: له جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیشدا جه‌خت له سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان كراوه‌ته‌وه، له هه‌رێمی كوردستانیش دادگا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاری خۆی ده‌كات و له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی سه‌ربه‌خۆن و ته‌نها یاسا سه‌روه‌ره به‌سه‌ریانه‌وه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه بۆی نییه ده‌ست بخاته ناو كاروبارهكانییهوه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و شه‌ش سزادراوه‌ش كه له دادگا بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ ده‌ركراوه، كه هه‌ندێك ده‌ستوه‌ردان هه‌بوون و پاساوی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه، گوایا ئه‌وان بێ‌تاوان بوون و بڕیاری دادگا نادادپه‌روه‌رانه بووه به‌رامبه‌ریان، سامان عه‌بدوڵڵا جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یاسای 23ی ساڵی 1971 كه تایبه‌ته به بنه‌ماكانی دادگاییكردنی سزایی، ده‌ركردنی بڕیار كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه و به چه‌ند قۆناغێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت تا ده‌بێته بڕیار و حوكمی له‌باره‌یه‌وه ده‌درێت، چونكه سه‌ره‌تا پێویسته به‌گوێره‌ی مادده‌ی 1 و 47 له یاسای سزادانی عێراقی كه‌یسه‌كه له‌ڕێگه‌ی سكاڵا یان هه‌واڵدانه‌وه بجووڵێندرێت، دواتر به دوو قۆناغی سه‌ره‌كیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وانیش قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كردن و دادگاییكردنن.
هه‌روه‌ها گوتی: له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌كردن ژماره‌یه‌ك رێكاری یاسایی توند ده‌گیرێته‌به‌ر، له‌وانه‌ش: پشكنین، وه‌رگرتنی وته‌ی گه‌واهیده‌ران و راوێژكردن به رای شاره‌زایانی بواری یاسایی و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار، دواتر دادگای لێكۆڵینه‌وه 4 بڕیار ده‌رده‌كات، یه‌كێكیان بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه‌یانكرد، ئه‌وا كه‌یسه‌كه ئیحاله‌ی دادگای تایبه‌ت ده‌كات. له‌و قۆناغه‌شدا به‌گوێره‌ی مادده‌ی 265 رێگه دراوه تانه له بڕیاری دادگا بگیرێت، بۆیه كه‌یسی ئه‌و شه‌ش سزادراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئێستا ئه‌و قۆناغه‌ی بڕیوه و رێگه دراوه كه تانه بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له كه‌یسه‌كه بكرێت، دواتر ده‌چێته قۆناغێكی دیكه ئه‌ویش قۆناغی دادگاییكردنه، له‌و قۆناغه‌دا به‌گوێره‌ی مادده‌ی 163 دادگای بابه‌ت بۆی هه‌یه هه‌ر رێكارێك له‌و رێكارانه دووباره بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه‌یان نه‌كرد كه تۆمه‌ته‌كه پشتڕاست بكه‌نه‌وه، ئه‌وا تۆمه‌تبار ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگا گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌و تۆمه‌ته ئه‌نجامدراوه، ئه‌وا به‌گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێت و ئیدانه‌ی ده‌كات.
ئاشكراشیكرد، ئێستا ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌و قۆناغه‌دان، دادگا بڕیاری ده‌ركردووه، به‌ڵام به‌پێی یاسا ئێستاش بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ هه‌ریه‌ك له سزادراو، داواكاری گشتی و سكاڵاكاریش مافی تانهگرتنیان هه‌یه و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش "ته‌میز" ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان سزاكه سووك بكات.
گوتیشی: ئه‌و بڕیاره كه له‌باره‌ی ئه‌و سزادراوانه ده‌رچووه، بڕیاری كۆتایی نییه و چه‌ندین قۆناغی دیكه ماون كه ده‌توانرێت تانه له بڕیاری دادگا بگیرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه كه بڕیاره‌كه پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
H.B