یهكهمین لێدوانی ئێنریكی دوای بوون به پاڵهوانی لالیگا ببینه
ئێنریكی: بارسێلۆنا دهتوانێت له ههفتهی داهاتوو نازناوێكی دیكه بباتهوه
دوای ئهوهی ئێوارهی ئهمرۆ یانهی بارسێلۆنا به هاتریكی سوارێز له یانهی گرنادای بردهوه، له پرێس كۆنفرانسێكدا، لویز ئێنریكی راهێنهری بارسێلۆنا رایگهیاند كه له ههفتهی داهاتوو دهتوانن نازناوێكی دیكهیش بهدهست بهێنن.
ئێنریكی دهڵێت: ئێمە ئەمڕۆ یارییەکی باشمان کرد، بە تەواوەتی سەلماندمان شایستەی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا بووین، تیپەکەمان سەلماندی کە دەتوانێت بەسەر دۆخە زەحمەت و خراپەکاندا زاڵ بێت و سەربکەوێت، بە بەدەستهێنانی ناسناوەکە زۆر دڵخۆشم و سووپاسی هەموو ئەو لەسانە دەکەم کە یارمەتیی ئێمەیان داوە.
ئێنریكی گوتیشی: ئێستا کاتی ئەوەیە ئاهەنگێکی گەورە رێک بخەین و بەیەکەوە ئاهەنگ بگێڕین، ئینجا بیر لە هەفتەی داهاتوو بکەینەوە و دەتوانین ناسناوێکی دیکەش بەرز بکەینەوە.
له كۆتاییدا ئێنریكی دهڵێت: من زۆر دڵخۆشم کە راهێنەری بارسێلۆنام، چونکە ئەم یانەیە لە دوایین ٨ وەرزدا ٦ جار بووەتە پاڵەوان، ئەمەیش سەرکەوتوویی فەلسەفەی یانەکە دەردەخات.
یانهی بارسێلۆنا بۆ 24ـهمین جار بوونه پاڵهوانی لالیگا، له ماوهی 9 وهرزی رابردوویش 7 جار نازوهكهی بردۆتهوه.