وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
هی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تێیدایه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی لیسته‌كه‌ش رۆژی پێنجشەممە بەرواری 2021/2/25 دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 ی ئەو وەزارەت و دەستانەی کە لە خشتەی هاوپێچ دا هاتووە.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی، له ماوه‌ی نێوان 25ی مانگ تاكو 28ی مانگ مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌ك له لیسته‌كه‌شدا هاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ونه رۆژانی شه‌ممه و هه‌ینی، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه له‌و رۆژانه‌ش كه پشووی فه‌رمین، به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ر 30 رۆژ جارێك دابه‌ش ده‌كرێت به گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی له‌به‌ر ده‌سته، رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مویلیش 21% ده‌بێت و هی پله تایبه‌ت و باڵاكانیش، به گوێره‌ی میكانیزمی مانگه‌كانیش پێشوو ده‌بێت، كه 50%ـه.