كۆمپانیایه‌كی ده‌رمان: به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ره نه‌ك كوشتن
سه‌رچاوه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كانمان سنووردارده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای "ڤایزه‌ر"ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌رمان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ره‌تیكرده‌وه له‌مه‌ودوا رێگه بدات، به‌ره‌هه‌مه‌كانی بۆ كوشتنی ئه‌وانه به‌كاربهێنرێت، كه سزای له سێداره‌دانییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
كۆمپانیای ڤایزه‌ر، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له نیویۆركه، رایگه‌یاند، له‌مه‌ودا كۆت و به‌ند ده‌خاته سه‌ر دابه‌شكردنی "ده‌رزی ژه‌هراوی"، به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه تێیاندا ئه‌وانه‌ی به له سێداره‌دان سزادراون، به‌و ده‌رزییانه سزاكه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
گۆڤاری "نیویۆرك تایمز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، رێسا نوێكانی كۆمپانیا بریتی ده‌بن له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی دابه‌شكردنی ئه‌و جۆره ده‌رزییه، بخرێنه ژێرچاودێرییه‌كی توندتر.
به گوێره‌ی ئه‌و گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه، "ڤایزه‌ر" دوایین كۆمپانیایه له كۆی بیست كۆمپانیای دیكه‌ی ئه‌وروپی ئه‌مه‌ریكی، كه به‌رهه‌مه‌كانی بۆ مه‌به‌ستی كوشتنی به‌ندكراوان به‌كاربهێنرێت.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ده‌ستكه‌وتنی ده‌رزی ژه‌هراوی، هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له كاتی له سێداره‌دانی تاوانباران، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كورسی كاره‌بایی، یاخود كوشتن به گوللـه.