ههفتهی داهاتوو شاندی حكومهتی ههرێم دهچێتهوه بهغدا
"لێکتێگەشتنی باش هەیە لە نێوان ھەرێم و بەغدا لە بارەی بودجەوە"
K24 – ھەولێر:
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو شاندی دانوستانكاری ھەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە.
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ "كوردستان24" گوتی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان بۆ درێژە پێدان بە گفتوگۆکانی دەچێتەوە بەغدا.
گوتیشی: ئەمە دوایەمین سەردانمان دەبێت لە بارەی پرۆژە یاسای بودجە.
روونیشیكردەوە، لێکتێگەشتنی باش هەیە لە نێوان ھەرێم و بەغدا لە بارەی بودجەوە.