ئیسرائیل ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌كی ئه‌منی دژی ئێران پێكبهێنێت
كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (سعوودییه، به‌حره‌ین و ئیمارات) وتوێژ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (سعوودییه، به‌حره‌ین و ئیمارات) وتوێژ ده‌كات بۆ دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كی تایبه‌ت به ئاسایشی به‌رگری هه‌ر چوار وڵات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
كه‌ناڵی " i24 NEWS"بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند ته‌لئه‌بیب، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ریاز نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نهێنیان هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌شیان مێژووییه‌كی دێرینیان هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و كه‌ناڵه، هاوپه‌یمانییه‌كه به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له هه‌ژموونی ئێران درووست ده‌كرێت، به تایبه‌تی دوای په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژموونی تاران له وڵاتانی عێراق و سووریا.
هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل، هاوكاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه‌ی ئیداره‌ی بایدن به ئێرانی داوه به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو رێككه‌وتنی ناووكی (2015)، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، "بنیامین ناتانیاهۆ" دژایه‌تی ده‌كات.