پێنتاگۆن: چهندین پێگهی میلیشیاكانی سهر به ئێرانمان له سنووری سووریا وێران كرد
ھێرشەكە بەرەزامەندی سەرۆكی ئەمەریكا جۆ بایدن بووە
K24 – ھەولێر:
پێنتاگۆن جەختیكردەوە لەوەی فڕۆكە جەنگییهكان چەندین ھێرشیان كردووەتە سەر میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە رۆژھەڵاتی سووریا وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ ھێرشی میلیشیاكان بۆ سەر كارمەندانی ئەمەریكایی لە عێراق.
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا گوتیشی: ئەو بۆردومانانە چەندین دەزگا و پێگەی میلیشیاكانی لە نزیك خاڵێكی سنووری وێران كردووە، كە گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە ئێران بەكاریان دەھێنا.
ئاژانسی رۆیتەرز دوێنی پێنجشەممە، لە زاری دوو بەرپرسی ئەمەریكایی گواستەوە، كەوا ویلایەتە یەكگرتووەكان گورزێكی ئاسمانییان ئەنجامداوە دژ بە پێكھاتەی گرووپێكی سەر بە ئێران لە سووریا.
ھەردوو بەرپرسە ئەمەریكاییەكە، دوێنی پێنجشەممە گوتیان، ویلایەتە یەكگرتووەكان ھێرشێكی ئاسمانییان لە سووریا ئەنجامدا و دەستەیەكی سەر بە ئێرانیان كردە ئامانج.
بهرپرسهكان ئامادهنهبوون ناویان بڵاوبكرێتهوه و ئاشكرایانكردووه، سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن رەزامەندی دەربڕی بوو لە سەر وهشاندنی ئەو گورزە ئاسمانییە.
ئەو گورزەیە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك ھێرشی مووشەكی ھات بۆ سەر ئامانجەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە لایەن میلیشیاكان سەر بە ئێران.
سەرچاوە: "رۆیتەرز"