ناتانیاهۆ بۆ بایدن: بە رێككەوتن بێت یان بێ رێككەوتن ناهێڵم ئێران "چەكی ئەتۆمی" بەدەست بهێنێت
ناتانیاھۆ: بایدن ھەر كارێك پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ رێگرتن لە ئێران لە بەدەستھێنانی چەكی ئەتۆمی
K24 – ههولێر:
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھۆ، دوێنێ پێنجشەممە جەختیكردەوە لەوەی بە سەرۆكی ئەمەریكا، "جۆ بایدن"ی راگەیاندووە، سوورە لە سەر ئەوەی نەهێڵێت ئێران دەستی بە "چەكی ئەتۆمی" بگات.
بنیامین ناتانیاھۆ لە دیدارێكیدا لەگەڵ "كەناڵی12"ی ئیسرائیلی گوتی: "بە بایدنم راگەیاند بە رێككەوتن بێت یان بێ رێككەوتن من ناهێڵم ئێران چەكی ئەتۆمی دەستبەر بكات و ئێمە ئاسایشی ئیسرائیل لەدەست ھیچ كەس ناهێڵینەوە".
ههروهها گوتی: "من و بایدن دوو ھاوڕێی نزیكین، نزیكەی یەك كاتژمێر بەیەكەوە باسی ئێرانمان كرد، پێمڕاگەیاند، ئەگەر رێككەوتن ھەبێت یان نەبێت، ئەركی من وەك سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەیە رێگربم لەبەردەم دووبارە نەبوونەوەی كاری دژ بە گەلەكەمان".
گوتیشی: "بایدن ھەر كارێكی پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ رێگاگرتن لە ئێران لە بەدەستھێنانی چەكی ئەتۆمی و تەنھا پشت بەستن بە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە كارێكی ھەڵەیە".
ناتانیاھۆ گوتیشی: "دوو كار ھەوڵەكانی ئێران لەبەدەستھێنانی چەكی ئەتۆمی خاو دەكاتەوە، ھەرەشەی سەربازی راستەقینە و سزای توند".
سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھۆ پێیوایە "گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی رێگا بۆ حكومەتی ئێران خۆش دەكات، كە چەكی ئەتۆمی دەستەبەر بكات".
ناتنیاھۆ جەختیشیكردەوە لەوەی "گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی بەو شێوەیەی ساڵی 2015 دەبێتە مایەی سەرھەڵدانی پێشبڕكێی خۆ پڕچەكردن لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەمەش دەبەنگییە و خۆی ھەوڵدەدات نەكرێت".
ھەندێك لە راوێژكارانی ناتانیاھۆ دەڵێن: "ئەوان نیگەرانن لەوەی ستافی راوێژكارانی بایدن لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا و ئاسایش لە راوێژكارانی ئۆباما پێكدێن و بەشێك لەو راوێژكارانە ھەر خۆیان ئەندازیاری رێككەوتنی ئەتۆمی بوون".
كۆماری ئیسلامی ئێران بهردهوام پێداگیری لهسهر ئهوه دهكاتهوه، كه هیچ مهبهستێكی سهربازی له پێشخستنی پرۆگرامی وزهی ناووكی نییه و تهنیا ئامانجی ئهوهیه سوود له وزهی ناووكی بۆ بواری مهدهنی و پیشهسازی و تهندرووستیی و دابینكردنی وزه وهربگرێت.
سەرچاوە: "سپۆتنیك"