ستایشی هێرشه‌كه‌ی ئیداره‌ی بایدن بۆ سه‌ر میلیشیاكان ده‌كرێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، "مایكل ماكوڵ" رایگه‌یاند، ستایشی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئیداره‌ی بایدن ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر گرووپه میلیشیاكان له سووریا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، "مایكل ماكوڵ" رایگه‌یاند، ستایشی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئیداره‌ی بایدن ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر گرووپه میلیشیاكان له سووریا.
گوتیشی: ئێمه داوامان كردبوو، ئیداره‌ی بایدن وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه بداته‌وه، كه گرووپه‌كانی لایه‌نگری ئێران ده‌یكه‌نه سه‌ر ئامانجه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ئیداره‌ی بایدن، وه‌ڵامێكی روونه بۆ ئێران و بریكاره‌كانی و سه‌رجه‌م نه‌یاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو جیهاندا، كه هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ لێبوردن و چاوپۆشییه‌كی لێ ناكرێت. بۆیه ئێمه سوپاسی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌مان، جۆ بایدن ده‌كه‌ین".
رۆژی (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر هه‌ولێر و بنكه‌ی هێزه بیانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له ئاكامدا كارمه‌ندێكی گرێبه‌ستی ئه‌مه‌ریكا كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.
دواتر هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له باكووری به‌غدا و كارمه‌ندێكی ئه‌و هێزانه بریندار بوو.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و چه‌ند گوله تۆپێك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كران.
له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌دا، دوێنێ فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كانیان له ناوچه‌كانی نێوان سووریا و عێراق بۆردومان كرد.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، لوید ئۆستن، رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ ئه‌مه‌ریكا كردییه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له سنووری سووریا "ئامانجێكی درووستیان" پێكا.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، "ئۆستن" گوتی: "دڵنیایین ئه‌و ئامانجه‌ی له سووریا پێكراوه، هه‌مان ئه‌و ئامانجه‌یه، كه لێیه‌وه گرووپه چه‌كدارییه‌كان هێرشه مووشه‌كییه‌كانیان جێبه‌جێكردووه".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری "وردی"ی هه‌واڵگری ئه‌نجامدراوه، كه لایه‌نی عێراقی ئه‌و زانیاریانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه و پێیان داوین.
له‌و باره‌یه‌وه، رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاییه‌وه بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و پێگه سه‌ربازیانه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كی بچووكه".
هێرشه‌كه خۆی له ئاراسته‌كردنی حه‌وت بۆمب به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خانوو و پێگه‌ی سه‌ربازی گرووپه‌كان له سنووری سووریا ده‌بینێته‌وه، كه زانیاری هه‌بووه ئه‌و خانووانه له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چه‌كدار له نێوان عێراق و سووریا به‌كارهێنراوون.
"جۆن كێربی"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، به وردی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك كراونه‌ته ئامانج، كه ده‌كه‌ونه نزیك خاڵه‌كانی چاودێری سنووری عێراق و سووریا و ئه‌و گرووپانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، به تایبه‌تی "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق و كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا" به‌كاریان هێناوون. هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بووه بۆ ئه‌و هێرشه‌ی به‌م دواییه كرایه سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
میدیای ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكرده‌وه، له هێرشه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی "ئێف15" به‌كارهاتووه و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراوون.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه، لانیكه‌م (17) كه‌س له چه‌كدارانی ئه‌و گرووپانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، كوژراوون.
به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا روونیكردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له سنووری سووریا ئه‌نجامدراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆی له كاردانه‌وه‌ی دیپلۆماسی عێراق به‌دوور بگرێت.