پەكین داوایه‌ك لە واشنتن دەكات

ھەوڵەكانی ئەمریكا بۆ گۆڕینی زنجیرەكانی دابینكردنی جیھان، نا روونە و ھیچ راستییەكی تێدا بەدی ناكرێت

ئاڵای چین و ئه‌مه‌ریكا
ئاڵای چین و ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی ئاژانسی بلوومبێرگ، دوای چەند كاتژمێرێك لە واژووكردنی مەرسومێكی حكومی لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكاوە، كە ئامانج لێی وردبینیكردنە لە تۆڕەكانی دابینكردنی كاڵا سەرەكییەكان.

چاو لیگیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەوڵەكانی ئەمریكا بۆ گۆڕینی زنجیرەكانی دابینكردنی جیھان، نا روونە و ھیچ راستییەكی تێدا بەدی ناكرێت و ھاوكار نابێت بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان و تەنیا زیان بە زنجیرەكانی پیشەسازی و دابینكردنی جیھانی دەگەیەنێت.

چاو لیگیان ئاماژەیداوە، ھیواخوازین ئەمریكا بە جددی كار لەسەر یاساكانی بازاڕ و بازرگانی ئازاد بكات و پاڵپشتی لە سەلامەتی و جێگیربوونی زنجیرەكانی دابینكردن لە جیھاندا بكات.

Fly Erbil Advertisment