عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له سووریا بووبێت
ئەو دوو گرووپە چەکدارەی لەلایەن ئەمەریکاوە لە نێو خاکی سووریا کرانە ئامانج، لە میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دا و كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی پێکدێن
K24 - هەولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له سووریا بووبێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ زانیارییه‌كی هه‌واڵگرییان له باره‌ی هێرشه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا ئاڵوگۆڕ كردبێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەمڕۆ (هەینی، 26ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ره‌تیكرده‌وه ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی شەوی رابردووی ئه‌مەریكا بووبێت بۆ سه‌ر دوو گرووپه میلیشیاكان له سووریا و، سه‌رسوڕمانی خۆی له لێدوانه‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا نیشاندا، كه گوتبووی به‌ر له هێرشه‌كه زانیاریی پێشوه‌خته‌یان له‌گه‌ڵ عێراق ئاڵوگۆڕ كردووه.
شەوی رابردوو فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چەند پێگه‌یه‌كیان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق له باشووری ئه‌لبوكه‌مال كرده ئامانج و پێنتاگۆن رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ تۆڵەکردنەوە بوو بۆ ئەو هێرشانەی لەماوەی ئەم مانگەدا له عێراق ئه‌نجامدراون ( لەوانەش هێرشە مووشەکییەکەی شه‌وی 15ـی شوباتی سەر هەولێر)، کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی مەدەنی و بریداربوونی کارمەندێکی خزمەتگوزاریی ئەمەریکی و چەند سەربازێکی هاوپەیمانان.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا جەخت له‌وه کراوەتەوە، كه هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوه‌خته‌یان له باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه نەبووە. وەزارەتەکە دووپاتیشی کردەوە، هاوكاریی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا بۆ شه‌ڕی داعشه، به جۆرێك كه سه‌روه‌ری خاكی عێراق پارێزراوبێت.
ئەو دوو گرووپە چەکدارەی لەلایەن ئەمەریکاوە لە نێو خاکی سووریا کرانە ئامانج، لە میلیشیاكانی سه‌یدولشوهه‌دا و كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی پێكهاتوون:
میلیشیای سه‌یدولشوهه‌دا:
لە ساڵی 2013 دامه‌زراوه
كار بۆ پاراستنی مه‌زارگه شیعییه‌كان ده‌كات
له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا تێوه‌گلاوه
به‌شداری له شه‌ڕه‌كانی دیمه‌شقدا كردووه
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی به‌در هه‌یه
كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی:
ساڵی 2003 له به‌غدا دامه‌زراوه
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد
په‌یڕه‌وی ئایدۆلۆژیای ویلایه‌تی فه‌قیھ ده‌كات
كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركاری ده‌كات
ئێران پاڵپشتی له مه‌شق و راهێنانیان ده‌كات
ئەرکی پاراستنی مه‌زارگه شیعییهكانە
کاردەکات بۆ دامه‌زراندنی كۆمارێكی ئیسلامی له عێراق