وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی تاران ده‌كات
هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ته‌وه‌ری گرنگی سه‌ردانه‌كه‌یه

K24- هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام بدات و بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران تاووتوێ ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان24 كه‌وتووه، رایگه‌یاند، "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێ ده‌كات".
وه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، "له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و پشتیوانیكردن له هه‌وڵه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی هاوسه‌نگی و به‌لاوه‌نانی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی دێت، كه له دوو رۆژی رابردوودا بۆ ریازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستانی سعوودیه ئه‌نجامیدا و بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی و ناوچه‌یی تاووتوێكرد".
H.B