لەبارەی هێرشهكەی ئه‌مەریكا بۆ سەر حەشد داوایەك لە كازمی دەكرێت
هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای لێكۆڵینه‌وه دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، لێکۆڵینەوە لە ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا بۆ سەر چەند گرووپێکی حەشدی شەعبی لە سووریا بکات.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، لێکۆڵینەوە لە ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا بکات، کە کرایە سەر چەند گرووپێکی حەشدی شەعبی لە ناوچەیەکی سنووری سووریا لەگەڵ عێراق.
عامری گوتی "بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکە حەشدی شەعبی کردووەتە ئامانج، نەوەک گرووپەکانی مقاوەمە، وەک وەزارەتی بەرگری بانگەشەی بۆ دەکات".
هەروەها سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای لە کازمی کرد، لێکۆڵێنەوە لەو زانیارییانە بکات، کە باس لە هەماهەنگی نێوان حکومەتی عێراق و پنتاگۆن لەبارەی بۆردوومانەکەوە دەکەن.
لە لایەكی دیكە له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ره‌تیكرده‌وه ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر دوو گرووپی میلیشیا له سووریا هه‌بووبێت و سه‌رسوڕمانی خۆیی له لێدوانه‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا له باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری هه‌واڵگریی پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ عێراق نیشاندا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رهتیكردەوە، كه هیچ ئاگادارییه‌كی پێشوه‌خته‌یان له باره‌ی هێرشه‌كانه‌وه هه‌بێت. جەختیكردەوە، هاوكاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا بۆ شه‌ڕی داعشه، به جۆرێك كه سه‌روه‌ری خاكی عێراق پارێزراوبێت.