باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌سه‌ر كوژرانی خۆپیشانده‌رانی ناسریه هاته ده‌نگ
هیچ پاساوێك نییه بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك له دژی خۆپیشانده‌ران
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، كوشتنی خۆپیشانده‌رانی پارێزگای ناسریه ئیدانه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پاساوێك نییه بۆ به‌كارهێنانی گوللـه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران.
ستیفێن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر له باره‌ی ئه‌و گرژی و توندوتیژیانه‌ی شه‌وی رابردوو له خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای ناسریه‌ی باشووری عێراق كه‌وته‌وه، هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و "نیگه‌رانی قووڵی" خۆی نیشاندا.
باڵیۆزی به‌ریتانیا له تویته‌كه‌ی ده‌ڵێت: "هه‌ست به نیگه‌رانیی قووڵ ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر به‌و گرژیانه‌ی پارێزگای ناسری، كوشتنی خۆپیشانده‌رانیش ئیدانه ده‌كه‌م و هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی گوللـه به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنرێت".
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا پێشوازی له هه‌ڵوێستی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی خێر له رووداوه‌كان.
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، خۆپیشاندان له پارێزگای ناسریه‌ی باشووری عێراق به‌رده‌وامه، به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش، وه‌ك ته‌ندروستی پارێزگاكه رایگه‌یاندووه، تا دوێنێ هه‌ینی 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، 6 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
به‌هۆی خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانیش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پارێزگاری ناسریه‌ی له كار لادا و عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی وه‌ك پارێزگار ده‌ستنیشان كرد.