گفتوگۆی سیاسی لە ئارادایە بۆ دواخستنەوەی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ساڵی 2022

"وادەی پێشنیاركراوە بۆ دواخستنی نوێی ھەڵبژاردنەكان مانگی نیسانی ساڵی 2022ـە"

"خواستێكی سیاسی لە عێراق ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنكان لە ساڵی داھاتوودا"
"خواستێكی سیاسی لە عێراق ھەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنكان لە ساڵی داھاتوودا"

K24 – ھەولێر:

كەناڵی "RT" رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی سیاسی بەكەناڵەكەیانی راگەیاندووە، لە عێراقدا گفتوگۆی سیاسی لە ئارادایه‌ بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ساڵی 2022.

سەرچاوەكە گوتی: "بەھۆی زۆر دۆخەوە پێشبینی ده‌كرێت، ھەڵبژاردنەكان جارێكی دیكە داوابخرێنەوە، لەوانەش دۆخی ئابووری و تەواونەبوونی ئامادەكارییەكان بۆ ھەڵبژاردنەكان، ئەمە جگە لە ھەبوونی خواستێكی سیاسی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنه‌كان لە ساڵی داھاتوودا".

گوتیشی: "وادەی پێشنیازكراوە بۆ دواخستنی نوێی ھەڵبژاردنەكان مانگی نیسانی ساڵی 2022ـە".

بڕیار بوو ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی عێراق لە 6ی حوزەیرانی داھاتوو ئەنجامبدرێن، بەڵام حكومەتی عێراق بۆ تشرینی یەكەمی ساڵی داھاتووی دواخست.

سەرچاوە: RT