هۆشداری له درووستبوونی "گوانتانامۆیه‌كی نوێ" له سووریا ده‌درێت
"ئه‌م ره‌فتاره‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا سیاسییانه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵاتنه له به‌رپرسیاریه‌تی"
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوێكی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری دا له مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له كه‌مپه‌كانی سووریا رووده‌دات، كه وه‌ك به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆی ئه‌مه‌ریكای لێبێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڕیاری دا رێگری له هاووڵاتییه‌كی خۆی بكات، بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، كه هاتووه‌ته سووریا و په‌یوه‌ندی به رێكخراوی "داعش"ه‌وه كردووه.
مایا فۆوا، به‌ڕێوه‌به‌ری مافی مرۆڤ له رێكخراوی "Reprieve"، ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی دادگای باڵای به‌ریتانیا گرت، كه تانه‌ی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی بۆ "شه‌میمه بیگۆم" ره‌تكرده‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و له ته‌مه‌نی (15) ساڵییه‌وه چووه‌ته سووریا.
فۆوا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دادگای باڵا رێگه به "بیگۆم"ی (21) ساڵ ده‌دات، دووباره تانه له بڕیاره‌كه بدات، ئه‌گه‌ر رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی بكات.
گوتیشی: "دادگا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه "بیگۆم" ده‌توانێت تانه له بڕیاره‌كه بدات، به‌ڵام ئاماژه‌ی نه‌كردووه چۆن ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات، ئه‌م ره‌فتاره‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا سیاسییانه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵاتنه له به‌رپرسیاریه‌تی، مه‌گه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به ئامانجی درووستكردنی گوانتانامۆیه‌كی نوێ بێت له سووریا".
به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی، (60) كه‌س به‌ریتانیایان جێهێشتووه، بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به "داعش"ه‌وه بكه‌ن، كه (35) له‌وانه ته‌مه‌نیان بچووكه، ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییه‌كانن، له رۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریا، له‌كاتێكدا له‌نده‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی له ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ی سووریا وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی