سیمیۆنی باس له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆ دووه‌مین وه‌رز له‌سه‌ر یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه و بۆ 24ـه‌مین جار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی لالیگا، سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پیرۆزبایی له بارسێلۆنا كرد و رایگه‌یاند كه تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا وه‌رزێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش كرد.
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنه‌ری ئارجێنتینایی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا له لایه‌ن بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تیپه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به شایسته‌یی بوونه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
سیمیۆنی گوتیشی: پیرۆزبایی له بارسێلۆنا ده‌كه‌م، ئه‌وان هه‌رچه‌ند تووشی ڕه‌وشێكی خراپ بوونه‌وه، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌یان به خۆشی ته‌واو كرد و به شایسته‌یی قۆناخه زه‌حمه‌ته‌كه‌یان تێپه‌ڕاند و نازناوه‌كه‌یان برده‌وه.