وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگھێشتی باڵیۆزی توركیا لە تاران دەكات و ناڕەزایی دەردەبڕێت
ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێك ھات لە بانگھێشتكردنی باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، باڵیۆزی توركیای لە تاران، "دەریا ئۆرس"ی بانگھێشتكرد بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەمەڕ لێدوانەكانی وەزیری ناوخۆی توركیا لەبارەی ھەبوونی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران یاداشتنامەیەكی ناڕەزایی دەربڕینی رادەستی باڵیۆزی توركیا كرد لەمەڕ لێدوانەكانی وەزیری ناوخۆی توركیا و بە ناقبووڵكراوی وەسفكرد.
ھەروەھا وەزارەت رەخنەی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق گرت و لێدوانەكانی ئەمیشی بە بێ پاساو دانان.
ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێك ھات لە بانگھێشتكردنی باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە لەسەر لێدوانەكانی ئێران لەبارەی تۆمەتباركردنی توركیا بە پشێلكردنی سەروەری عێراق.
باڵیۆرزی ئێران لە عێراق، ئیرن مەسجدی گوتبووی: "ئێمە دەستوەردانی سەربازیی توركیا لە عێراق رەتدەكەینەوە و دەبێت ھێزەكانی توركیا بەھیچ شێوەیەك لە شێوەكان نەبنە مایەی ھەڕهشەكردن لەسەر خاكی عێراق و نابێت داگیری بكات".
گوتیشی: "دەبێت تورك بكشێنەوە بۆ ھێڵەكانی سنووری نێودەوڵەتی خۆیان و لەوێ ھێزەكانی خۆیان بڵاوبكەنەوە و عێراقییەكان خۆیان ئاسایشی عێراق دابین بكهن".
باڵیۆزی عێراق لە بەغدا، فاتح یەڵدز، وەڵامی عەلی مەسجدی دایەوە و گوتی: "باڵیۆزی ئێران دەبێت دوا كەس بێت وانە بە توركیا بداتەوە لە بارەی پاراستنی سنووری عێراق".
سەرچاوە: RT