له ئه‌نبار چوارده چه‌كداری حه‌شد كوژران و بریندار بوون
له قه‌زای "حدیثة"ی خۆرئاوای ئه‌نبار، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه هۆی كوژرانی حه‌وت چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و (7)ی دیكه‌ش بریندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
له قه‌زای "حدیثة"ی خۆرئاوای ئه‌نبار، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه هۆی كوژرانی حه‌وت چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و (7)ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی، رایگه‌یاند، هێزێكی سه‌ر به لیوای سێی حه‌شدی شه‌عبی ویستوویانه ناوچه‌یه‌ك له بیابانی ئه‌نبار كێوماڵ بكه‌ن و له ئاكامدا ئۆتۆمبێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه و چوارده كه‌سیان كوژران و بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه‌كه كاتێك بووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی پشكنینی ناوچه‌كه بوون بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه و له‌و میانه‌یه‌دا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان دۆزیوه‌ته‌وه و له كاتێكدا سه‌رقاڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان بوون، ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.