ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی رۆما به‌دیار كه‌وت

سێرینا ویلیامز له‌ هاونیشتیمانه‌كه‌ی برده‌وه‌ و بووه‌ پاڵه‌وان

كه‌مێك پێش ئێستا ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی تێنسی رۆما بۆ ئاستی خانمان به‌دیار كه‌وت و به‌ فه‌رمی سێرینا وێلیامز بووه‌ پاڵه‌وان.

سێرینا وێلیامز، تێنسزانی ئه‌مه‌ریكا و خاوه‌نی سه‌رلیستی تێنسزانانی جیهان له‌ یاریی كۆتایی به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام له‌ (مادیسۆن كیز)ـی خانمه‌ هاونیشتیمانی برده‌وه‌، به‌مه‌یش بووه‌ خاوه‌نی 1000 خاڵ و 434 هه‌زار دۆلاریشی برده‌وه‌.

پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی رۆما، له‌ ساڵی 1902ـه‌وه‌ به‌ فه‌رمی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، سه‌ره‌تا ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ له‌ شاری میلانۆ ئه‌نجام درا، به‌ڵام دواتر بۆ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا گواسترایه‌وه‌. له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی رۆما بۆ هه‌ر ئاستێك 56 یاریزان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن و 10 پۆلێنكراوه‌ یه‌كه‌مه‌مان له‌ قۆناخی دووه‌م به‌شداریی ده‌كه‌ن، ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ پێنجه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی زنجیره‌كانی ماسته‌رزه‌ و سێیه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسیه‌ كه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی گڵین یان (لمی سوور) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.