سه‌نده‌ی تایمز: په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا به كۆمه‌ڵ ده‌بنه كریستیان
كلێساكان پڕبوونه له خه‌ڵكی نامۆ كه پێشتر نه‌بینراون

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تایمز"ی به‌ریتانیا، له راپۆرتێكدا، باس له‌وه ده‌كات، په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا، به كۆمه‌ڵ ئایینی خۆیان ده‌گۆڕن و ده‌بنه كریستیان.
بوجان بانچێڤسكی، له راپۆرته‌كه‌یدا، كه بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تایمز"ی ئاماده‌ی كردووه، تێیدا هاتووه: "پار ساڵ په‌نابه‌رێك له ئێرانه‌وه هاته ئه‌ڵمانیا ناوی محه‌مه‌د بوو، دوای گۆڕینی ئایینه‌كه‌ی له ئیسلامه‌وه بۆ كریستیان، ئێستا ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 23 ساڵه، ناوه‌كه‌یشی كردووه‌ته بنیامین".
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌و گه‌نجه كه له‌به‌رده‌م یه‌كێك له كلێساكانی شتیگلیتز راوه‌ستابوو، ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناوی ته‌واوی خۆی ئاشكرا بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی گۆڕینی ئایینه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه ئێران، دووچاری توندوتیژی ده‌بێته‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا له باره‌ی بنیامینه‌وه ده‌ڵێت: "بنیامین به ئه‌ڵمانییه‌ك قسه‌ی ده‌كرد، كه هێشتا زمانه‌كه‌ی ره‌وان نه‌بوو، له باره‌ی گۆڕینی ئایینه‌كه‌ی ده‌ڵێت بوومه‌ته كریستیان چونكه ئه‌و ئایینه واتا ئاشتی و ئازادی".
بانچێڤسكی له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئه‌و گه‌نجه خوێندكار بووه له تاران، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی په‌نابه‌ران، له وڵاتانی ئێران، ئه‌فغانستان و عێراق، هاتوونه‌ته سه‌ر ئایینی كریستیان و هه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانه هۆكاری ئه‌و كاره‌یان بۆ ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا به‌شێكی زۆر له كلێساكانی ئه‌ڵمانیا، كه‌سانی نامۆ ئاماده‌ی سرووته ئایینییهكانییان ده‌بن، كه پێشتر نه‌بینراون، ئه‌وانه‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن كه ئایینهكانییان گۆڕیوه و له زۆر شوێن پرۆسه‌ی "تعمید- به كریستیان كردن"ی به كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئاماده‌بووانی كڵیسای شتیگلیتز، له‌گه‌ڵ هاتنی په‌نابه‌ران، چوار هێنده زیادبوونه و گۆتفرید مارتینز، قه‌شه‌ی كلێساكهش له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرای ده‌كات، خۆ سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌كی زۆری گۆڕینی ئایینی په‌نابه‌ران كردووه".
پۆلیسی ئه‌ڵمانیاش ده‌ڵێت: "ئێمه ئه‌ركه‌كانمان سه‌خت بووه، چونكه ناتوانین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به بیروباوه‌ڕی ته‌واوه بوونه‌ته كریستیان له‌وانه جیا بكه‌ینه‌وه، كه بۆ مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته ئایینهكانییان گۆڕیوه".
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌شێك له‌وانه‌ی بوونه‌ته كریستیان، له‌ناو كامپه‌كانی په‌نابه‌ران، رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.